ئەمریکان ئایدڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمریکان ئایدڵ (بە ئینگلیزی: American Idol) بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنییە کە لەلایەن ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس ئەمریکی و لەلایەن سیمۆن فۆلەرەوە بەرھەم ھێنراوە. ئەم بەرنامەیە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ بە مەبەستی گەڕان بەدوای ئەستێرەیەکی نوێی مۆسیقا دەستی پێکردووە و بەردەوامیشی ھەیە وەک یەکێک لە بەرنامە بەناوبانگەکان؛ و بە پشتبەستن بە پلەکانی نیلسن لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ئێستا، یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرنامەکانی مێژووی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکا. مەبەست لەم بەرنامەیە دۆزینەوەی باشترین گۆرانیبێژی ئەم وڵاتەیە بە پشتبەستن بە دەنگی بینەران. براوەکانی ئەم بەرنامەیە لەلایەن خەڵکەوە لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئینتەرنێت و ڕاژەی کورتە پەیامەوە ھەڵدەبژێردرێن. تا ئێستا دوازدە وەرزی ئەم بەرنامەیە تێپەڕیوە و براوەکان بریتین لە: کێلی کلارکسن، ڕۆبێن ستودارد، فانتازیا بارینۆ، کاری ئەندەروود، تایلۆر ھیکس، جۆردن سپارکس، دەیڤید کوک، کریس ئالن، لی دەیڤز، سکۆتی مەککریری، فیلیپ فیلیپس، کاندیس گلۆڤەر، کالێب جۆنسۆن، نیک فارادیانی و مادی پاپی (براوەی ساڵی ٢٠١٨) و نۆڤا تۆمپسۆن (براوەی ساڵی ٢٠٢٢) بوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]