ئەمانوڵڵا تاھیری
ڕواڵەت
ئەمانوڵڵا تاھیری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٥ |
مەرگ | ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ژەنیاری دووزەلە |
چالاکبوون | ١٩٤٧–٢٠٢٠ |
ئەمانوڵڵا تاھیری ناسراو بە ئامان دای (١٩٣٥ لە کولیایی – ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە کولیایی) مۆسیقازانی کورد و مامۆستای ئامێری دووزەلە بوو.
ئەمانوڵڵا تاھیری لە سەردەمی تازەلاوی و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا لە لای موراد تاووسی سونقوری فێری مۆسیقای کوردی و ژەنینی ئامێری دووزەلە بوو.[١] ئەو تا کۆتایی ژیانی زۆرتر لە ھەفت دەھە بە ژەنینی ئامێری دووزەلە تێپەڕاند و یەکێک لە کارامەترین ژەنیارانی ئەم ئامێرەی مۆسیقای کوردی لە ھەموو کوردستاندا بوو. ئەمانوڵڵا تاھیری لە کاتی کۆچی دوایی، ٨٥ ساڵ تەمەنی بوو. ئەمانوڵڵا تاھیری قوتابییەکانی زۆری پەروەردە کرد کە دوو کوڕی خۆی یەزدان تاھیری و ڕەسوول تاھیری لەوانەیە. ئەمانوڵڵا تاھیری نزیکەی ٥٠ ساڵ تەنیا لە یەک یامێری دووزەلە کەڵکی وەردەگرت و ئەو ئامێرە کە لە ئیسکی باڵی ھەڵۆی ڕەش چێ کرابوو، ھەمیشە وێڕای بوو.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): پەیامەک بۆ کۆچی دواییی ئامان دای (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ بازدید در ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ ھەواڵنێریی شار و شارۆمەندیی ئێران (ئیمنا): ئەمانوڵڵا تاھیری (ئامان دای) کۆچی دواییی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ بازدید در ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ ڕۆژنامەی دونیای ئیقتیساد: ئەمانوڵڵا تاھیری کۆچی دواییی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ بازدید در ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.