ئەستێرە (مۆسیقا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئالبۆمی ئەستێرە، کاری گرووپی مۆسیقی ژێ یە. لە لایەکەوە ڕیشەی لە فەرھەنگی کۆنی مۆسیقای کوردی دایە و لە لایەکی ترەوە زانستی ئاکادێمیکی و ڕەوشت و ئیمکاناتی نوێی ئەوڕۆیی دەکار کردووە. گرووپی ژێ باوەڕی وایە ئەگەر بەڵێن بێ لەم "ڕۆژگاری ئاڵ و گۆڕییە سەر سوڕھێنەرانە"دا ھەر وا بەرقەرار و ھەرمان بێ، دەبێ خۆی دەگەڵ ڕووحی زەمانە ڕێک بخا و ویستی بەردەنگەکانی ھەڵسەنگێنێ و ژیانی ئەوان بنوێنێتەوە. وشەی ژێ کە ناوی ئەم گرووپەیە، مانای "سیم"، "تار" و "ژێ"یە. ھەروەھا مانای "ژیان/ژین"ی لێ دەکەوێتەوە.

گۆرانیبێژی ئەو ئالبۆمە بێھنام تاھیری یە بە ئاھەنگسازی شەھباز شاھین پوور.

سەرچاوە[دەستکاری]