ئێرلیفت (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێرلیفت
پۆستەری سینەما
دەرھێنەرڕاجا کریشنا مینۆن
بەرھەمھێنەر
  • نیکیل ئەدڤانی
  • مۆنیشا ئەدوینی
  • ئەرونا باتیا
  • مادو گی بۆجوانی
  • بوشان کومار
  • کریشان کومار
  • ڤیکرام مەلهۆترا
نووسەر
  • ڕاجا کریشنا مینۆن
  • سوریش نایر
  • ڕاهول نانگیا
  • ڕیتیش شا
ئەکتەران
مۆسیقا
وێنەگری سینەماییپریا سیت
مۆنتاژهیمانتی سەرکار
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەPrateek Entertainment
دەرچوون
    • ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (2016-01-21) (دوبەی)
    • ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (2016-01-22) (هیندستان)
ماوەی فیلم١٢٥ خوولەک[١]
وڵاتهینستان
زمانهیندی
تێچوون٣٠ کرۆر ڕووپییە
٤.٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات١٩٣ کرۆر ڕووپییە
٢٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

ئێرلیفت (بەئینگلیزی: Airlift) فیلمێکی بۆلیوودی ٢٠١٦ەیە لەدەرهێنانی ڕاجا کریشنا مینۆن. هەریەکە لە ئاکشەی کومار و نیمرات کاور ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەگێڕن. فیلمەکە ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لەسینەماکان دەستکرا بەنمایشکردنی فیلمەکە. چیڕۆکی فیلمەکە لەڕووداوی ڕاستەقینەی چۆڵکردنی ١٧٠ هەزار هاونیشتمانی هیندییە لەمیانی شەڕی عێراق و کوەیت. فیلمەکە پێشوازییەکی باشی لە بۆکس ئۆفیس و ڕەخنەگران لێکرا، زۆربەی ڕەخنەگرەکان ٤ یان ٣.٥ لەسەر (٥)ییان بەفیلمەکەدا. وە فیلمەکە لەماوەی دوو حەوتەی سەرەتای نمایشکردنیدا نزیکەی ١٩٠ کرۆر ڕووپییەی بەدەستهێنا کەدەکاتە نزیکەی ٢٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەوکاتەی تێچوونی فیلمەکە ٤.٤ ملیۆن دۆلار بوو وە لەگەڵ ڕێکلامکردن بوو بە ٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

چیڕۆک[دەستکاری]

ڕانجیت (ئاکشەی کومار) سەرمایەدارێکە لە کوەیت دەژی، ڕۆژێک لەماڵەکەی هەڵدەستێت دەبینێت سوپاسی عێراق هێرشی داگیرکاری بۆ کوەیت هێناوە و تەواوی وڵاتەکەی کاولکردووە، ڕانجت هەوڵدەدات خۆی و خێزانەکەی لەکوەیت بڕۆن بەڵام لەو ساتووەختە ڕۆژێک سوپای عێراق لەبەرچاوی ئەودا شوفێرەکەی دەکووژن بۆیەش بڕیاردەدات لەپاڵ خێزانەکەی ئەوا ژن و منداڵی شوفێرەکەش لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوەی کوەیت... دواتر لەکونسڵخانە و قوتابخانەیەکی هیندی هەزاران هاونیشتمانی هیندی دەبینێت لەدۆخێکی خراپدان ئەوەش وایلێدەکات بیرێکیش لەڕزگارکردنی ئەوانیش بکاتەوە بۆئەو مەبەستەش پەیوەندی بە کونسڵی هیندی دەکات و چەندین پەیوەندی ڕێکدەخات بەڵام بێسوود دەبێت تاکوو پێی دەڵێن حکوومەتی عێراقی پەیوەندی لەگەڵ هیند باشە بڕۆ بەغداد بۆئەوەی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی قسەبکەیت، ڕانجیت دەچێتە بەغداد و چاوی بە تارق عەزیز وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی عێراق دەکەوێت لەوێ تارق عەزیز پاپۆڕێک دەنێرێت بۆئەوەی هیندییەکان ڕزگاربکات بەڵام بەهۆی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پاپۆڕەکە نەیتوانی بگاتە جێگای مەبەست و هیندییەکان ڕزگاربکات وەپاپۆڕەکە لەنیوەی ڕێگادا دەگەڕێتەوە، دوای هەوڵدانێکی زۆر لەگەڵ دەلهی بڕیاردەدەن بەئوتومبێل و پاسی قوتابخانەکە بچنە ئەردەن وە لە هیندیشەوە دوو فڕۆکە ئامادەکرا تاکوو بگەنە ئەردەن، کۆتایی فیلمەکەدێت بەگەیشتنی ١٧٠ هەزار هیندی بۆ ئەردەن و لەوێشەوە بەفڕۆکە دەگەنەوە وڵاتی خۆیان و لەناهەمەتییە گەورەکە ڕزگارییاندەبێت ..... لەدوای تەواوبوونی فیلمەکە وێنەئەرشیڤی ڕاستەقینەی فیلمەکە پیشاندەدرێت لەگەڵ کەسایەتی ڕانجیتی ڕاستەقینە.

بەشداربووان[دەستکاری]

  • ئاکشەی کومار وەک ڕانجیت
  • نیمرات کاور وەک ئەمریتا
  • فەریانا وەژێر وەک تەنسیم
  • ئینامولحەق وەک خەلەفی کوڕی زەیید
  • عابد حوسەین وەک سیمو (سیمران)

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "AIRLIFT (12A)". British Board of Film Classification. 18 January 2016. Retrieved 18 January 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)