ئیپ مان ٤
ئیپ مان ٤ (بە ئینگلیزی: Ip Man 4) بەشی چارەمی زنجیرە فیلمی (ئیپ مان)ە و یەکێکە لە فیلمەکان لە بواری ژیاننامەی کەسایەتییەکانی ھونەرە جەنگییەکان، کە لە ھۆنگ کۆنگ بەرھەمھێنرایە و لەلایەن ئیدمۆند ۆنگ نووسینی بۆ کراوە، ویلسۆن ییپ کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامداوە و لەلایەن ڕایمۆند ۆنگ بەرھەمھێنرا، و کۆمپانیای پێگاسەس مۆوشن پیکچەرز کاری وێنەگرتن و کارە ھونەرییەکانی لە ئەستۆدایە، و فیلمەکە بە زمانی کانتۆنی بەرھەم دەھێندرێت. فیلمەکە بەشی چوارەمە لە زنجیرە فلیمی سینەمایی ییپ مان، کە سەرچاوەکەی لە ژیانی مامۆستای وینگ چوون بە ناوی ییپ مان وەرگیراوە، و دۆننی یین ڕۆڵی ئەو دەبینێت. لە مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٨دا کاری بەرھەمھێنانی دەستی پێکردووە و لە مانگی حەوتەمی ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکراوە، بڕی ٥٢ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]لە کۆتایی مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٦ دۆنی یەن کە لەسێ بەشی پێشتردا دەوری ییپ مانی بینیوە، ڕای گەیاند کە ئەو لەگەڵ ویلسۆن ییپ و ئیدمۆند ۆنگ کار بۆ بەرھەمھێنانی بەشی چوارەم دەکەن؛ و ڕایمۆند ۆنگی بەرھەم ھێن بە یێنی گووت کە بەرھەمھێنانی ئەم بەشە نوێیە بەڕە پارەیەکی زۆری تێدەچێت؛ و کۆمپانیای بەرپرس دەستی بەکار کرد و پاش ماوەیەکی تر تەواو دەبێت؛ و لە چین کاری تێدا دەکرێت.","DS":"کاتی خۆی تازەکردنەوەی دەوێت
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ip Man 4»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی چین
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- فیلمەکانی داھاتوو
- فیلمەکانی ٢٠١٩
- فیلمەکانی ھۆنگ کۆنگ
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- پاشکۆی فیلمەکانی ھۆنگ کۆنگ
- فیلمەکانی کۆنگ فو
- فیلمەکانی وشوو
- فیلمەکانی ھۆنگ کۆنگ لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە درامییە ئەکشنییەکانی ساڵی ٢٠١٩
- فیلمەکان دەربارەی ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا
- فیلمەکان کە لە ھۆنگ کۆنگ داندراون
- فیلمە فرە زمانەکانی ھۆنگ کۆنگ
- فیلمەکان کە لە سان فرانسیسکۆ داندراون