ئیپ مان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ییپ مانەوە ڕەوانە کراوە)
ئیپ مان

لەدایکبوون١ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٣
گوانگدۆک، خانەدانی چینگ
مەرگ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢(١٩٧٢-١٢-٠٢) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
مۆنگ کۆک، ھۆنگ کۆنگ.
نیشتەجێیچین
نەتەوەچینی
ناوەکانی ترییپ مان، یپ کەی-مان، یی وین.
پیشەمامۆستای ھونرەی جەنگی (کۆنگ فۆ)
ناسراوە بەشارەزا لە ھونەرەی جەنگی وینگ چون-Wing Chun
چەشنوینگ چون
ھاوسەرچیونگ وینگ-سینگ
مناڵ(ەکان)ئیپ چینگ (کوڕ)، ئیپ چون (کوڕ)

ئیپ مان کە ھاوکات بە ییپ مان ناسراوە، (چینی: 葉問). (ماوەی ژیانی:١ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٣ بۆ ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢). سەرکردە و مامۆستایەکی بەناوبانگی بواری ھونەری جەنگی کۆن فۆ و بەتایبەت ھونەری شەڕی وینگ چون بووە. بەھۆی شارەزایی لە ھونرە جەنگیەکانی، چەندین قوتابی لەسەر دەستی ئەو فێری ھونرە جەنگیەکان بوون. کە بەناوبانگترین قووتابی ئەو ناسراوەبە برووس لی.

وێنەی مامۆستا ئیپ مان لەگەڵ قوتابیە تایبەتیەکەی بروس لی لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا.

ژیانی پێشوو[دەستکاری]

ئیپ مان منداڵی سێھەم بوو لە چوار منداڵەکەی ناو خێزانەکەی، وە گەورە بووە لە خێزانێکی دەوڵەمەند لە فۆشان، و پەروەردەی چینی کۆنی وەرگرتووە، لەگەڵ خوشک و برا گەورەترەکەی بە ناوی یەپ وان-مێی و یەپ کای-گاک وە خوشکە بچووکەکەی بە ناوی یەپ وان-ھوم. ئیپ دەستی بە وینگ چون کرد لە لای چان واھ-شون کاتێک تەمەنی دوانزدە ساڵ بوو. چان ٦٤ ساڵ بوو، وە ئیپ کۆتا قوتابی ئەو بوو، ئیپ فێری زۆربەی بەھرەکان و شێوازەکان بوو لە دووەم بەتەمەن ترین ھاوکاری چان، وو چونگ-سۆک (吳仲素). چان تەنھا سێ ساڵ زیاتر لە ژیان مایەوە لە دوای ئەوەی ئیپ دەستی بە ڕاھێنان کرد، وە یەکێک لە ھیواکانی پێش مردنی ئەوە بوو کە وو بەردەوامی بە ڕاھێنانەکانی ئیپ بدات. لە تەمەنی شانزدە ساڵی ئیپ چوو بۆ ھۆنگ کۆنگ بە ھاوکاری خزمێکی بەناوی لیونگ فوت-تینگ. یەک ساڵ دواتر، لە St. Stephen's College دووەم قوتابخانە بۆ خێزانە دەوڵەمەندەکان و بێگانەکان کە لە ھۆنگ کۆنگ دەژیان. شەش مانگ دوای ھاتنی ئیپ بۆ ھۆنگ کۆنگ، ھاوپۆلێکی ئیپ کە ناوی لەی بوو بە ئیپی گووت کە ھاوڕێیەکی باوکی زۆر شارەزایە لە ھونەرەکانی کۆنگ فۆ دا وە لەگەڵ ئەوان دەژی، دەرفەتێک دەدات بە ئیپ کە شەڕێکی ھاوڕێیانە بکات لەگەڵیدا. لەو کاتەدا ئیپ نەبەزیبوو بۆیە بە پەرۆشییەوە داواکەی قبوڵکرد. ئیپ لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەمە چوو بۆ ماڵی لەی، وە دوای ھەندێ دەمەتەقێ، دەستیاکرد بە شەڕەکە. ئەو پیاوە لیونگ بەیک بوو، وە بەئاسانی بەسەر ئیپ ماندا سەرکەوت. وا گومانی کرد کە ئەو خێراتین کەس بێت کە تا ئێستا بەرەوڕووی بووبێتەوە، ئیپ داوای دووبارەکردنەوەی کرد وە دووبارە بەزی زۆر بە خێرایی. زۆر ناڕەحەت بوو بەو شکستە، ئیپ چووە دەرەوە بەبێ ھیچ قسەیەک وە دوای ماوەیەک زۆر پەست بوو کە نەیتوانی بەرنگاری کەسێک ببێتەوە کە کۆنگ فۆ دەزانێت. دوای ھەفتەیەک لەی پێیگووت کە ئەو پیاوەی شەڕیکرد لەگەڵیدا بەشوێن ئەودا گەڕاوە. ئیپ وەڵامیدایەوە و گووتی کە ئەو زۆر شەرمەزارە و ناگەڕێتەوە، لەو کاتەدا لەی پێیگووت ئەو لیونگ بەیکە پیاھەڵدانی زۆری ھەیە لە سەر شێوازی کۆنگ فۆ کەی وە ئەو کوڕی لیونگ جانە، ئەو کەسەی ڕاھێنانی بە مامۆستاکەی ئیپ چان واھ-شون کردووە. دواتر ئیپ بۆماوەی چەند ساڵ ڕاھێنانی کرد لەگەڵ لیونگ بەیک، ھەتا ئەوکاتەی لیونگ بەیک بەرەوە فۆشان ڕۆیشت. ئیپ لە تەمەنی ٢٤ساڵی دا گەڕایەوە بۆ فۆشان، بۆ ئەوەی ببێتە پۆلیس. ئەو ھەندێک جوڵەی وینگ چونی فێری ھاوڕێ و خزەماکانی دەکرد، بەڵام بە شێوەیەکی ڕەسمی قوتابخانەی ھونەرە جەنگییەکانی نەبوو. ھەندێک لە باشترین قوتابییەکانی لەو کاتەدا بریتیبوو لە چۆو کۆونگ-یوی (周光裕)، کۆوک فوو (郭富)، لون کاە(倫佳)، چان چی-سەن(陳志新)، خو ھی-وی(徐和威) وە لوی ینگ(呂應). لە نێوان ئەواندا، چاو کۆنگ-یوی کە نزیک بوو کە ببێتە باشترین، بەڵام بوو بە بازرگان و لە ڕاھێنانی وینگ چون وەستا. کۆوک فو وە لون کاە قوتابییەکانیان فێری ئەوە دەکرد کە دەیانزانی و بەوەش ھونەری وینگ چون ناوبانگەکەی کەم بووەوە لە فۆشان و ھەرێمی گوانگدۆنگ. چان چی-سەن و لوی ینگ ڕۆیشتن بۆ ھۆنگ کۆنگ بەڵام ھەرگیز ھیچ قوتابییەکیان قبوڵ نەکرد. ئیپ ڕۆیشت تا لەگەڵ کۆوک فو ژیان بەسەربەرێت بە درێژایی ماوەی جەنگی دووەمی چینی و ژاپۆنییەکان وە تەنھا دوای جەنگەکە گەڕایەوە بۆ فۆشان، وە لەوێ بەردەوامی بە کارەکەیدا وەک ئەفسەرێکی پۆلیس. ئیپ فۆشانی بەجێھێشت بەرەو ھۆنگ کۆنگ لە کۆتای ساڵی ١٩٤٩ دوای ئەوەی پارتی کۆمەنیستی چینی سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە جەنگی شارستانییەتی چین، ئیپ وەک فەرماندەیەکی پارتی نەتەوە پەرستەکان، بەربەرەکانێی لەگەڵ کۆمەنیستەکان دەکرد.

ژیان لە ھۆنگ کۆنگ[دەستکاری]

لە سەرەتادا، کاری مامۆستایی ئیپ مان زۆر لاواز بوو بەھۆی ئەوەی قوتابییەکانی ئیپ بەزۆری تەنھا دوو مانگ دەمانەو. ئیپ دوو جار قوتابخانەکەی گواستەوە سەرەتا بۆ قەڵای ڕێگای لوتکە لە شام شوی پۆ، وە دواتر بۆ شەقامی لی تات (利達街) لە یاو ما تی. لە وەی دوایدا، ھەندێک لە قوتابییەکانی لێھاتوییان بەدەستھێنا لە وینگ چوندا و لە وێدا قوتابخانەیەکی خۆیان دروستکرد. ھەندێک لە قوتابییەکانی و کوڕەزاکانی بەرنگاری ھونەرە جەنگییەکانی تریان دەکرد بۆ بەراورد کردنیان لە گەڵ خۆیاندا وە سەرکەوتنەکانیان یارمەتی زیادکردنی ناوبانگی ئیپ مانی دەدا. لە ساڵی ١٩٦٧، ئیپ لەگەڵ ھەندێک لە قوتابییەکانی کۆمەڵەی وەرزشی ڤینگ تسون (詠春體育會) یان دامەزراند. مەبەستی سەرەکی لە کردنەوەی ئەم کۆمەڵەیە ئەوەبوو کە لەڕێگای ئەمەوە ھاوکاری باری دارایی ئیپ بکەن لە ھۆنگ کۆنگ.

مردن و سپاردە[دەستکاری]

ئیپ لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢ لە شوێنەکەی خۆی لە شەقامی تونگ چۆی لە ھۆنگ کۆنگ کۆچی دوایی کردووە، بەھۆی شێرپەنجەی گەروو، تەنھا حەوت مانگ بەرلە مردنی بروس لی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]