ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Enstîtuya Kurdî ya Amedê
ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد
دامەزران٢٠٠٤

ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد یان پەیمانگەی کوردیی ئامەد شوباتی ٢٠٠٤ لە ئامەد دامەزرا و دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد. بە بەڕێوەبردنی خولەکانی زمانی کوردی لەکن خەڵک ناسرا و لەو کاتەوە کار لەسەر زمان و وێژەی کوردی دەکات. سەرۆکی پەیمانگاکە تا ساڵی ٢٠٠٦ نەسیپ گوڵتەکین بووە.

چالاکییەکان[دەستکاری]

  • تا ئێستا چەندین پانێڵ و وۆرک شۆپی زمان لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد بەڕێوە چووە.
  • لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ بە ھاوکاریی شارەوانی شاری گەورەی ئامەد، بە بەشداریی پسپۆڕان و زمانناسانی کورد لە سەرانسەری جیھان، کۆنفرانسی ستانداردکردنی زمانی کوردی بەڕێوە چوو. دەرئەنجامی ئەو کۆنفرانسە وەک کتێب بڵاو کرایەوە.

کتێب و بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

ڕێکخراوەکە بەرھەمی ئەکادێمی لەسەر زمان، ئەدەب، کولتوور و ھونەری کوردی بڵاو دەکاتەوە. تا ئێستا ١٢ کتێبی جیاواز و دوو ژمارەی بلاڤۆکی زمان لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئامەدەوە چاپ کراون.

لە مانگی ئایاری ٢٠٠٧ەوە گۆڤاری W لەژێر چاودێریی ئینستیتیوتی کوردیی ئامەددایە و وەک بڵاوکراوەی ڕێکخراوەکە درێژە بە ژیانی خۆی دەدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Enstîtuya Kurdî ya Amedê»، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی. سەردان لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.