ئینتەرلینگوا
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئینتەرلینگوا (کۆدەکانی ئایزۆ: ia و ina) زمانێکی نێونەتەوەییی ھاوکارە کە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٣٧–١٩٥١ کاری لەسەر کراوە لەلایەن دەزگای زمانی ھاوکاری نێونەتەوەیی. یەکەم زمانی ھاوکارە لە جیھاندا و زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە.[١] زمانە ھاوکارەکان ئەو زمانانەن کە دروست کراون و بەئاسانی مرۆڤ و ئامێرەکان لێی تێدەگەن. زۆربەی ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان (وەک ئیتاڵی و فەڕەنسی) دەتوانن بەئاسانی لە ئینتەرلینگوا تێبگەن.[٢]
ڕێزمانەکەی ئاڵۆز نییە[٣][٤] و فەرھەنگەکەی زۆر نزیکە لە زمانە ڕۆمانییەکان.[٥] ئەمە وای لێ دەکات ئاسان بێت بۆ فێربوون، لایەنی کەم بۆ ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان.[٦]
وشەی ئینتەرلینگوا لە دوو وشەی لاتینییەوە دروست بووە: inter، کە بە مانای «نێوان» دێت، و lingua، کە بە مانای «زمان» دێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Gopsill، F. P. (١٩٩٠). International languages: a matter for Interlingua. Sheffield, England: British Interlingua Society. ژپنک ٠-٩٥١١٦٩٥-٦-٤. OCLC ٢٧٨١٣٧٦٢.
- ↑ Yeager، Leland B. (١٩٩١). «Le linguistica como reclamo pro Interlingua» [Linguistics as an advertisement for Interlingua]. Interlinguistica e Interlingua: Discursos public. Beekbergen, Netherlands: Servicio de Libros UMI.
- ↑ See Gopsill, F. P. Interlingua: A course for beginners.
- ↑ The Interlingua Grammar suggests that Interlingua has a small number of irregularities.
- ↑ Gode، Alexander (١٩٧١). «Introduction». Interlingua-English: A dictionary of the international language (چاپی Revised). New York: Continuum International Publishing Group. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Breinstrup, Thomas, Preface, Interlingua course for beginners, Bilthoven, Netherlands: Union Mundial pro Interlingua, 2006.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئینتەرلینگوا تێدایە.