بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێلیایییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیلیایییەکانەوە ڕەوانە کراوە)

ئێلیایییەکان بە کۆمەڵێ لە فەیلەسووفانی یۆنانیی پێش سوقرات دەوترێ کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین لە ئێلیا، کە ئەو سەردەمە کۆلۆنییەکی یۆنانی بوو و ئەمڕۆکە دەکەوێتە باشووری ئیتالیا، دەژیان.

پارمێنیدیس و زینۆن و مێلیسۆس بەناوبانگترین و گرنگترین فەیلەسووفانی قوتابخانەی ئێلیایین، بەڵام بڕێ جار کسێنۆفانێس و ئێمپیدۆکلس -یش وەک ئەندامانی ئەو بزاڤە ناو دەبرێن.[١]

ئێلیایییەکان حاشاکەری ڕاستیی گۆڕان (یا بوونەشت) و فرەیی (یا زۆری) بوون و، دەیانوت ھەبوون تاقانە ڕاستییە. ھەر تەنیا ھەبوونە کە بەڕاستی ھەیە. ھەر تەنیا تاقانەیە کە ھەیە. فرەیی نییە و وەھمە. جیھانی وەھماویی گۆڕان و فرەیی، جیھانی ھەستە. ئەو جیھانەی ئێمە لە ڕێگەی چاو و گوێ و دەست و ھەستەکانی ترمانەوە پێی دەزانین. ھەبوونی ھەقیقی تەنیا بە چاوی ئەقڵ دەبینرێ، نە بە چاوی سەر. ناکرێ ئەم ھەبوونە بەئاشکرا ببینرێ یا دەستی لێ بدرێ. نە لێرەیە و نە لەوێ، نە لە ڕابوردووە و نە لە ئێستا، تەنیا بە ھزر و ئاوەز دەتوانین لێی ئاگادار بین.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Eleatics»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  2. Stace، Walter Terence. The philosophy of Hegel.