زینۆنی ئێلیایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زینۆنی ئێلیایی (۴۹۵ تا ۴۳۰ی پێش زایین) فەیلەسووفێکی پێشسوقراتیی خەڵکی ماگنا گراکیا و لە ئەندامانی قوتابخانەی ئێلیایییەکان بوو. ئەفلاتوون و ئەرەستوو بە داھێنەری دیالێکتیکیان داناوە. زۆرتر لەبەر پارادۆکسەکانی ناسراوە.[١]

وەکوو زۆرینەی فەیلەسووفانی پێش سوقرات، بەرھەمەکانی لە ناو چوون. پارمێنیدیس مامۆستای زینۆن بووە و، پێکەوە، کاتێ زینۆن چل ساڵان و پارمێنیدیس شەست و پێنج ساڵان بووە، سەفەری ئەتینایان کردووە و چاویان بە سوقرات کەوتووە کە ئەو دەم گەنجێک بووە. زینۆن لە فەلسەفەکەیدا ویستوویەتی لەسەر بیروڕاکانی پارمێنیدیسی مامۆستای بکاتەوە و دوو شتی بنەڕەتیی فەلسەفەکەی ئەو ساغ بکاتەوە: یەکەم، ڕەتکردنەوەی جووڵە؛ دووەم، ڕەتکردنەوەی فرەیی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Zeno of Elea | Greek philosopher and mathematician | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-22.
  2. ^ سیوەیلی, ڕێبوار (1399). فەلسەفەی پێش سوکرات. مادیار. pp. 246–256.