ئیراتابا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیراتابا

ئیراتابا (وە هەروەها ناسراوە بە یارا تاڤ وە ئەراتیڤ،هەمویان لە مۆهاڤێەوە هاتوون،ماوەی تەمەنی(١٨١٤ تا ١٨٧٤)ژیاوە،سەرۆکی نەتەوەی مۆهاڤی بووە،بەوە ناسرابوو کە نێوانگر بوو لە نێوان خەلکەکەی خۆی و ولایەتە ئەکگرتوەکانی ئەمریکا،ئەو لە نزیک روباری کۆلۆرادۆ لەدایک بووە لە ولایەتی ئەریزۆنا،ئیراتابا بە وتارەکانی بەنێوبانگ بوو وە یەکەم کەس بوو لە مۆهاڤی بە ئینگلیزی قسە بکات،ئەو توانایەشی بۆ ئەوە بەکارهێنا تا پەیوەندیەکانی لەگەل ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باشتر بکات،سەرەتای بینینی ئەوروپیە ئەمریکیەکانی بۆ ١٨٥١ دەگەرێتەوە دوای ئەوەی یارمەتی لێکۆلەرەوە ئەمریکیەکانی دا،لە سالی ١٨٥٤ چاوی بە ئامێل ئیپل کەوت،وە سەرۆکایەتی لێکۆلەرەوە ئەمریکیەکانی کرد بۆ کۆلۆرادۆ،هەندێک لە مۆهاڤیەکانیش یارمەتی گروپەکەیان دا.

بە راوەستان دژ بە ئامۆژگاریەکانی ئیراتابا،لە سالی ١٨٥٨ شەرکەرەکانی مۆهاڤێ پەلاماری ئەو عارەبانەیان دا کە خەلکی کۆچەریان تێدا بوو بە شەمەندەفەرێکەوە وابەست بوو،وە لە ئەنجامدا،وەزارەتی بەرگری ئەمریکا مەفرەزەیەکی بە بە سەرپەرشتی عەقید ولیام هۆفمان نارد بۆ هەرەشەکردن لەو نەتەوە،پاش زنجیرە چاوپێکەوتن و دانیشتنەکان کە بەشەری مۆهاڤی ناسرابوو، ولیام سەرکەوت لەو ئەرکەدا،وتوانی کۆنترۆلی مۆهاڤی بکا،وە فرمانی دا کە دەبێ رێگر نەبن بە تێپەربوونی هاونیشتمانیان بە خاکەکەیان دا،بۆ دلنیاکردنەوەی ئەم رێکەوتنە،قەلای مۆهاڤێ لە نزیک شوێنی شەرەکە دانرا لە نیسانی ١٨٥٩،هەروەها هۆفمان بەوە نەوەستا و چەندەها سەرکردەی مۆهاڤێیەکانی لە زیندان کرد.ئیراتابا بەردەوام بوو لەسەر پارێزی کردن لە مانەوەی پەیوەندەیاکنی لەگەل سپیپێستەکاندا بە هاورێیەتی و ئاشتی،دژی رەگەز پەرستی بوو.

دوای ئەو هەموو هەلوێستە جوان و مرۆڤدۆستانەی،ئیراتابا بانگهێشت کرا بۆ واشنتۆن دی سی لە سالی ١٨٦٤،بۆ چاوپێکەوتن لەگەل چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئەمەریکا و حکومەتی ئەمەریکا.،وە هەروەها لەگەل سەرۆکیش کە ئەوکات سەرۆکی ئەمریکا ئەبراهام لینکۆلن بوو،ئیراتابا بوە یەکەم ئەمریکی بە رەچەلەک کە لە باشوری خۆرئاواوە بێ بۆ بینینی سەرۆک.