ئیبن نەدیم
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
کوڕی نەدیم محەممەد کوڕی ئیسحاق موعتەزیلی (نەزانراو- ٣٨٤ی کۆچی) (نەزانراو- ٩٩٤ی زایینی) مێژوونووس و ژیاننامەنووس و پۆلێنکار و کۆکەرەوەی تۆمارەکان، لە شاری بەغدا لەدایکبووە. نووسەری پەرتووکی ناسراوی «پەرتووکی فەھرەست». کە لە ساڵی ٩٣٨دا بڵاویکردەوە و لەبارەیەوە لە پێشەکییەکەیدا گوتی کە ھەموو ئەو پەرتووکە عەرەبی و نا عەرەبییانەی کە دەرچوون کۆیکردوونەتەوە، بەمجۆرە کوڕی نەدیم یەکەم کۆکەرەوە بووە لە جیھاندا، وەک چۆن پێشتر تەنھا پەرتووک ھەبووە ئەو کەسەی کە ھۆنراوە و شاعیرانی پۆلێن دەکرد کە پێیان دەگوت چینەکان. ھەر ئەو بوو وشەی فارسی فەھرەستی ھێنایە ناو زمانی عەرەبی.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئیبن نەدیم تێدایە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «وێژە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم ئێران وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |