ئۆدرێ مەنسۆن
ئۆدرێ مەنسۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | ئۆدرێ ماریمەنسۆن 8ی حوزەیرانی 1891 |
مەرگ | ٢٠ی شوباتی ١٩٩٦ نیویۆرک, ئەمریکا | (١٠٤ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی New Haven Cemetery |
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە | مۆدێل، ئەکتەر |
چالاک‌بوون | 1906–1921 |
ئەندرێ ماری مەنسۆن ( ۸ی حوزەیران، ۱۸۹۱ – ۲۰ی شووبات، ۱۹۹٦) ئه‌کته‌ر و نمایشکاری ئه‌مریکی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه، به‌هۆیی جوانیه‌که‌شیه‌وه نازناوی ڤینۆسی ئه‌مریکای پێ دراوه و زیاتر له 12په‌یکه‌ری ئه‌و له شاری نیویۆرک دانراوه، ناوبانگی له‌هه‌موو شوێنێکدا بڵاوده‌بێته‌وه و لەکاتی خۆیدا ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی هونه‌ری ئه‌مریکا.
سەرەتای کارکردنی
[دەستکاری]مێژووی کارکردنی ئۆندرێ بۆ ساڵی 1909 ده‌گه‌ڕێته‌وه کاتێک وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شداری له شانۆی ((The Boy and The Girl کردووه، ئۆدری باوه‌ڕی به دابونه‌ریتی ئه‌وسای کۆمه‌ڵگاکه‌ی نه‌بووه و بۆیه ئه‌و ده‌بێته یه‌که‌م نمایشکاری ئه‌مریکی و بێگوێدانه ڕه‌خنه‌کان له کاره هونه‌ریه‌کانی به‌بێ جلوبه‌رگ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌مه‌ش هۆکارێک بوو تا په‌یکه‌رتاش و ده‌رهێنه‌ره‌کان به‌رده‌وام به‌دواییدا بن و داوای لێ بکه‌ن به‌شداری به‌رهه‌مه‌کانیان بکات.
جگه‌له‌مه‌ش جوانی و متمانه به خۆکردنه‌که‌ی وای لێکردبوو ببێته که‌سایه‌تییەکی دیاری سه‌رده‌می خۆی، به‌ڵام زۆر جاریش له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌وریان دابوو تووشی گرفت هاتووه، به‌تایبه‌تی له کۆتایی ساڵی1919، ئه‌و پیاوه‌ی ئۆدری خۆشویستووه و خێزاندار بووه، ژنه‌که‌شی ته‌نها بۆ ئه‌وه کوشتووه تا بتوانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بکات، بۆیه ئۆدری له‌لایەن پۆلیسه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، دواتریش پیاوه‌که به‌ر له سێداره‌دانی خۆشی ده‌کوژێت.
دوای هه‌ژاربوونیشی دایکی به ناچاری قاپ و قاچاغی فرۆشتووه و له 1921 بۆ به‌شداریکردنی له فیڵمیHeedless Moths که له‌سه‌ر ژیانی خۆیی بووه، به‌ڵێنی 27,500 دۆلاری پێ ده‌درێت، به‌ڵام دواتر بریکاری به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌که په‌شیمان ده‌بێته‌وه و پاره‌که‌ی ناداتێ.
ژیانی ئه‌کته‌ره‌که پڕ له کێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه بووه و جارێکیش هه‌وڵی خۆکوشتنی داوه. له‌و ڕۆژه‌ی ته‌مه‌نی بۆته چڵ ساڵی باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه، بۆیه له‌سه‌ر داوای دایکی دادوه‌ری دادگای ناوچه‌ی ئۆسیگۆ بڕیاری ناردنی ئۆدری ده‌دات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی و تا له‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت.
کۆتایی ژیانی
[دەستکاری]پاشان ئۆدری 65 ساڵی ته‌مه‌نی له نه‌خۆشخانه به‌سه‌رده‌بات و ته‌نها یه‌کجار خزمێکی نزیکی سه‌ردانی ده‌کات و له 1996 گیانله‌ده‌ستده‌دات، خێزانه‌که‌ی نه‌یانهێشتووه گۆڕه‌که‌ی کێلی بۆ دابنرێت، چونکه ده‌یانه‌وێت ناوی ئۆدری مه‌نسۆن له‌نێو خێزانه‌کایاندا ڕه‌ش بێته‌وه.
ورده ورده خۆری ئۆدری مانسۆن ئاوابوو، خه‌ڵکیش ناوه‌که‌ی له‌بیرکرد، به‌ڵام بۆ هه‌ر شوێنێکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بچیت ئه‌وا په‌یکه‌رێکی ئه‌و ده‌بینرێت، هێشتا وه‌ک سیمبوڵی جوانی وڵاته‌که‌ی ماوه‌ته‌وه.
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆدرێ مەنسۆن تێدایە. |
- وتارە ھەتیوەکان لە شوبات ٢٠٢٠
- Use mdy dates from February 2016
- ئەو وتارانە کە لە پارامەتری ڕێکەوتی داڕێژەکەیاندا کێشە ھەیە
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧
- لەدایکبووانی ١٨٩١
- مردووانی ١٩٩٦
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی فیلمی بێدەنگ
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەر ستەیج
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری