ئۆتۆنۆمی مەسیحییەکانی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ساڵی ٢٠٠٦  «سەرکیس ئاغاجان» ڕێبەڕ و سەرکردەی دیاری مەسیحییەکان داوای مافی ئۆتۆنۆمی بۆ مەسیحییەکان کرد٠ئەم داوایە مشتومڕی زۆری ناوخۆ و دەرەوەی نایەوە؛سەر ئەنجام داواکە لە مادەی «٣٥»ی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان ،لە دانیشتنی  ئاسایی پەرلەمانی کوردستان ژمارە«٢١» لە ڕۆژی «٢٤ـ٦ـ٢٠٠٩» پەسند کرا٠بەڵام لێژنەی تایبەت بە هەموار کردنی دەستووری عێڕاق ؛داواکەی «سەرکیس ئاغاجان»ی تەنیا وەک «ئۆتۆنۆمی ئیداری بۆ مەسیحییەکان»  پێشنار کردووە،تا لە کاتی هەموار کردنی دەستووری عێڕاقدا لەبەر چاو بگیرێت٠