ئاڵای نیوزیلاند
ئاڵای نیووزیلاند (بە ئینگلیزی: Flag of New Zealand) بۆ یەکەمجار لە ٢٤ی ئازاری ١٩٠٢ ناسێندرا. بە ئاڵای نیشتمانی ناسراوە و ھەروەھا ڕێژەی ١:٢ی ھەیە.[١] ئەم ئاڵایە لە لای ڕاستەوە چوار ئەستێرەی ھەیە. ئاڵاکەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی نیووزلەندا داگیرکراوێکی بەریتانیا بووە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ خەڵکی نیووزلەندا لە ڕیفراندۆمێکدا بۆ ھەڵبژاردنی ئاڵای نوێ دەنگیان دا بە ھێشتنەوەی ئاڵای ئێستا.[٢] لەم ڕیفراندۆمەدا پرسیار لە خەڵک کرا کە ئایا ئاڵای ئێستا کە پێکھاتووە لە ئاڵای بەریتانیا کە چوار ئەستێرەی ھەیە، ئاڵایەکی نوێ بگۆڕدرێت کە ڕەنگی ڕەشەبای نیووزلەندی تێدابێت؟، ٥٦٫٦٪ی دەنگدەران ڕایان گەیاندووە، نابێت ئاڵای ئێستا بگۆڕدرێت و ٤٣٫١٪ دەنگیان بە گۆڕانکارییەکە داوە.[٣] لەم دەنگدانەدا ٢٫١ ملیۆن کەس بەشدارییان کردووە. جۆن کی، سەرۆکوەزیرانی نیووزلەندا، بانگەشەی بانگەشەی لە بەرژەوەندی ئاڵای نوێ کردبوو، بەڵام ڕای گەیاندبوو، پێویستە ھەمووان دەنگی خەڵک قبوڵ بکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Description and dimensions». Ministry for Culture and Heritage. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Jones، Anna (2016-03-24). «The tangled tale of New Zealand's flag debate». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 31 May 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-06-12 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «New Zealand votes to keep current flag». BBC News. ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵای نیوزیلاند تێدایە. |