بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاکام هاشم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاکام هاشم
ئەزموونی گەنجی
–٢٠١٧ ھەولێر
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧– ھەولێر
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢٤– عێراق 17 (1)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

ئاکام ھاشم ڕەحمان (بە عەرەبی: أكام هاشم رحمن، لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٩٨)، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی عێراقییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یان ناوەڕاست یاری دەکات بۆ یانەی ھەولێر، و ھەڵبژاردەی عێراق.[١]ھاشم لەدایکبووی شاری ھەولێرە و بەرھەمی لاوانی تیپی یانەی وەرزشیی ھەولێرە.[٢]

ھەڵبژاردە

[دەستکاری]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤، ھاشم بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێراق کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی ئاسیای ٢٠٢٣ی ئاسیا دوای ئەوەی ئەمجەد عەتوان بەھۆی پێکانەوە لە پێکھاتەکە دوورخرایەوە.[٢][٣]لەم پاڵەوانێتیەدا ئاکام بەشداری ھیچ یارییەکی نەکرد. ھاشم یەکەم یاری خۆی لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦ بەرامبەر ڤێتنام لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە ئەنجامدا. لە خولەکی ٧٢ لە جێگای موھەناد عەلی ھاتە ناویاریگاوە لە خولەکی ٢ی زیادکراوی گێمی دووەم تۆپێکی لە دەرەوەی ھیڵی سزا ھاوێشت بەلام بەرستوون کەوت، لەگەرانەوەی تۆپەکە ئەیمەن حەسەن گۆڵی سێیەمی ھەڵبژاردەی عێراقی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣–١ کۆتایی ھات. عێراق بە ئەنجامی ٣–١ بردەوە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Akam Hashim». www.365scores.com. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. 1 2 «آكام هاشم بديلاً لعطوان في تشكيلة «أسود الرافدين»». www.alkhaleej.ae (بە عەرەبی). ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  3. «National team player Amjad Attwan was injured». Al Sharqiya. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «Iraq v Vietnam game report». ESPN. ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.