بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاوەتەماتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاوەتەماتە

ئاوەتەماتە یان دۆشاوی تەماتە[١] گیراوەکی خەستی گوشراوی تەماتەیە کە لە ھەموو پەلک و تۆوەکەی دەپاڵێورێت کە لەنێوی دایە. لەنێو مەتبەخی ماڵان بەکاردەھێندرێت، و دەکرێت لە دروستکردنی کەچەپ یان پیشەسازییە خۆراکییەکانی دی بەکار بێت. کەڵکی تەندروستی زۆری ھەیە، و لە بازاڕ بە شێوە و قەبارەی جودا دەست دەکەوێت.[٢][٣][٤]

مێژوو و نەریتەکان

[دەستکاری]

دۆشاوی تەماتە پێکھاتەیەکی خۆراکیی نەریتییە کە لە زۆرێک لە چێشتخانەکاندا بەکاردێت. یەکێک لە کارە نەریتییەکان ئەوە بوو کە سۆسی تەماتەی زۆر چڕکراوە لەسەر تەختەی دار بڵاودەکرایەوە و لە دەرەوە لەژێر خۆری گەرمدا دادەنرا بۆ وشککردنەوەی دۆشاوەکە تا ئەو کاتەی بە ڕادەی پێویست ئەستوور دەبوو، پاشان کۆدەکرایەوە و وەک بارستەیەکی چڕ دەھێڵدرایەوە. لە بەرھەمھێنانی بازرگانیدا ئەو تەماتانە بەکاردەھێنرێن کە دیواری بەرھەمەکەیان ئەستوورە و ڕێژەی شێیان کەمترە.[٥][٦][٧]

بەکارھێنانەکان

[دەستکاری]

دۆشاوی تەماتە بۆ خواردنەکان زیاد دەکرێت بۆ بەخشینی تامێکی بەھێز، بەتایبەتی تامی سروشتیی «ئومامی» کە لە تەماتەدا ھەیە. نموونەی ئەو خواردنانەی کە بە شێوەیەکی باو دۆشاوی تەماتەیان تێدا بەکاردێت بریتین لە سۆسی پاستا، شۆربا، و گۆشتی کوڵاو. دۆشاوەکە بەزۆری لە سەرەتای پرۆسەی لێنانی خواردنەکەدا زیاد دەکرێت و کەمێک سوور دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی «کارامێلبوون».

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «معجون الطماطم»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣، لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  2. Kimberley Willis, Viktor Budnik Knack Canning, Pickling & Preserving: Tools, Techniques & Recipes 2010 Page 88 "Tomato paste - Good tomato paste is a kitchen staple. All tomatoes can be cooked down to paste, but starting with paste-type tomatoes, often called Roma tomatoes, will make a faster, smoother product. Juicy tomatoes may take twice as long
  3. Barbara Ann Kipfer The Culinarian: A Kitchen Desk Reference 2012 - Page 561 "TOMATO PASTE is concentrate of puréed tomatoes sold in cans or at double strength in tubes. … The differences between tomato paste, tomato purée, and tomato sauce are texture and depth of flavor (the thicker the consistency, the deeper
  4. Lyn Rutherford, Patrick McLeavey -The Book of Antipasti - Page 8 1992 "Sun-dried tomato paste — with a richer flavor than ordinary tomato paste, sun-dried tomato paste is a really useful cupboard ingredient
  5. Lyn Rutherford, Patrick McLeavey - The Book of Antipasti - Page 8, 1992: "Sun-dried tomato paste — with a richer flavor than ordinary tomato paste, sun-dried tomato paste is a really useful cupboard ingredient."
  6. Bill Pritchard, David Burch Agri-Food Globalization in Perspective 2003 - Page 183: "Northern Italy is potentially vulnerable to the restructuring of pan-European supply chains because its key output, industrial grade tomato paste, is a standard product readily substitutable from a number of production areas."
  7. Kilcast, David, ed. (2004). Texture in food (1st published. ed.). Cambridge: Woodhead Pub. ISBN 1855737248.