ئاوێتەی ھوزلەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی[بەستەری مردوو] ئاوێتەیەکی هوزلەری تەواو کە پێکهاتەکەی بەم شێوەیەیە X2YZ . بۆ نمونە Co2MnSi .

ئاوێتەی هوزلەر (Heusler compound) پێکهاتەیەکی کیمیاییە کە لە سێ توخم پێک هاتوە، دوو دانەیان لە کانزا گەیێنەرەکان کە بەرگی ئەلێکتڕۆنی d هەیە وە یەکێکیان لە خانەوادەی pپێک هاتوە.[١]

بە گشتی لە دوو جۆر پێک هاتوون، تەواو و نیوە. لە جۆری تەواو دا یەکەم توخم بەڕێژەی ٥٠٪ و دووەکانی تر بەشەکەی تر پێک دێنن. لە جۆری نیوە دا، هەر کام لە توخمەکان بەشێوەی یەکسان بەشدارن لە ئاوێتەکەدا.

دۆزینەوە و تایبەتمەندیەکان[دەستکاری]

ناوی ئەم ئاوێتەیە وەرگیراوە لە زانای ئاڵمانی کیمیاناس (فرێدریک هوزلەر) کە لە ساڵی ١٩٠٣ز لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم بابەتە کردوە. ئەو ئاوێتەیەی ئەو ئیشی تێدا دەکرد پێک هاتبوو لە مس و مانگەنێز و قوڕقوشم.

هەندێ لەم ئاوێتانە تایبەتمەندی داڕشتەی شێوە بیرمەند یان هەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Heusler compound", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2020-12-12, retrieved 2020-12-30