ئانا پۆلیتکۆڤسکایا
ئانا پۆلیتکۆڤسکایا | |
---|---|
بە ئۆكراینی: Ганна Степанівна Політковська | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٣٠ی ئابی ١٩٥٨ نیوویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ مۆسکۆ، ڕووسیا | (٤٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ганна Степанівна Мазепа، Анна Степановна Мазепа |
Patronym or matronym | Stepanovna |
ھۆی مەرگ | برینی فیشەک |
شوێنی ناشتن | Troyekurovskoye cemetery |
ھاوسەر | Aleksandr Politkovsky |
منداڵ | Vera Politkovskaja |
خێزان | House of Mazepa |
بواری کار | science of journalism |
شوێنی کارکردن | Izvestia، Novaya Gazeta، Megapolis-Express، Obshchaya Gazeta |
پۆستەکان | وتەبێژ |
پەروەردە | MSU Faculty of Journalism |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ |
شاکارەکان | Putin's Russia، Вторая чеченская |
ئەندامی | Novaya Gazeta |
ڕووداوە بەرچاوەکان | assassination of Anna Politkovskaya |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
ئانا پۆلیتکۆڤسکایا (بە ڕووسی: Анна Степановна Политковская؛ ٣٠ی ئابی ١٩٥٨–٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦) ژنە نووسەر، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤی ڕووسی بوو، کە ڕاپۆرتی لەسەر ڕووداوەکانی ڕووسیا دەکرد، بەتایبەتیش لەسەر جەنگی چیچانی دووەم.[١]
ڕاپۆرتەکانی چیچان، ئانای لە ئاستی نێونەتەوەیی بەناوبانگ کرد.[٢] ئەو ماوەی حەوت ساڵان لە چیچان بەردەوام بوو لە ڕووماڵی ھەواڵەکان، ئەمەش وێڕای دژواری سەقامگیریی ناوچەکە بۆ ژیان. ئەو لە چیچان لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیا دەستگیر کرا، دواتر لە گەشتێکی بۆ ڕۆستۆڤ-ئۆن-دۆن لە مۆسکۆ ژەھرخوارد کرا، دوای داخڵبوونی لە نەخۆشخانە باروودۆخی تەندرووستی گەڕایەوە.
وتارەکانی لەبارەی ڕەوشی چیچانیا، چەند جارێک کران بە کتێب.[٣] زۆرینەی خوێنەری بابەتەکانی ئانا لە ڕووسەکان بوون. لە دوای ساڵانی ٢٠٠٠، ئانا پۆلیتکۆڤسکایا چەند خەڵاتێکی نێونەتەوەیی پیدرا لەپای کارەکانی.
لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦، لە نێو ئەسانسۆری شوقەیەکدا تیرۆر کرا، ئەم ڕووداوە چاوی میدیا جیھانییەکانی کەوتە سەر.[٤][٥][٦] لە حوزەیرانی ٢٠١٤، پێنج پیاو سزای زیندانیکردنیان لەسەر ئەم ڕووداوە بۆ دەرچوو، بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕوون نییە کە کێ پارەی پێدابوون بۆ تیرۆرکردنی ئانا.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ World Politics Review, "Politkovskaya's Death, Other Killings, Raise Questions About Russian Democracy" ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., 31 October 2006
- ^ Hearst، David (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «Obituary: Anna Politkovskaya». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ these were mostly published outside of Russia, see Literature.
- ^ Gilman، Martin (١٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Russia Leads Europe In Reporter Killings». The Moscow Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ The State of the World's Human Rights (Internet Archive), Amnesty International 2009, Report on Jan–Dec 2008, p. 272: "In June [2008], the Office of the Prosecutor General announced that it had finished its investigation into the killing of human rights journalist Anna Politkovskaya, who was shot dead in Moscow in October 2006. Three men accused of involvement in her murder went on trial in November; all denied the charges. A fourth detainee, a former member of the Federal Security Services who had initially been detained in connection with the murder, remained in detention on suspicion of another crime. The person suspected of shooting Anna Politkovskaya had not been detained by the end of the year and was believed to be in hiding abroad."
- ^ «Anna Politkovskaya: Putin's Russia». BBC News. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ Roth، Andrew (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Moscow Court Sentences 5 to Prison for Contract Killing of Journalist». The New York Times. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ئوکراینا
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی ڕووسیا