ئاسیفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ئاسیفا کورتکراوەی "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشن" (بە ئینگلیزی: International Animated Film Association) کۆمەڵەیەکی نێودەوڵەتی دروستکەران و خۆشەویستانی فیلمە ئەنیمەیشنەکانە. ئەم کۆمەڵەیە لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن ھەندێک لە گەورەکانی فیلمە ئەنیمەیشنەکارەکانی وەک نۆرمان ماکلارێن لە شاری ئانسی لە فەرەنسا دامەزراوە. مەبەست لێی ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە لەسەر شێوازەکانی ئەنیمەیشن و ئاگادارکردنەوە لە چالاکییەکانی ئەنیمەیشن لە جیھاندا. ئاسیفا لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتدا لقی ھەیە. ئامانجە بنچینەییەکانی ئاسیفا بریتین لە: ھەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ھونەری ئەنیمەیشن و ناساندنی بە کۆمەڵگا، دروستکردنی تێگەیشتن و پەیوەندی فەرھەنگی و ھونەری لە نێوان ئەندامەکاندا، ھەروەھا پاراستن و بەرزکردنەوەی بەرژەوەندیی سینەماکاران و ئەنیمەیشنکاران و ئەوانی دیکە کە لەم پیشەیەدا کاردەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]