ئازاد زال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئازاد زال

لەدایکبوون١٩٧٢ز
گوندی چاووشەلیکەیای سەر بە ناوچەی سووری ئامەد
کارشاعیر و نووسەر و وەرگێر


ئازاد زال لە ئازاری ١٩٧٢ز لە گوندی (چاووشەلیکەیا \ چاڤشەلقیا؛ ناڤێ کەڤن گولەمیران) ی سەر بە ناوچەی سووری ئامەد لەدایکبووە. لە بەر دەستی باوکی پەروەردەی کوردی و عەرەبی خوێندووە. لە نێوان ساڵانی (١٩٧٩ بۆ ١٩٨٤)ز قوتابخانەی سەرەتایی بە زمانی تورکی خوێندووە، لەبەرئەوەی مامۆستاکەی کوردبووە، زۆر کاریگەریی چاندی تورکی لەسەر نەبووە، بۆماوەی پێنج (٥) ساڵ لە قوتابخانەکە بێ ناسنامە بووە لە بەرئەوەی ناسنامەی نەبووە، بۆ تەواوکردنی قوناغەکانی خوێندنی پێویستی بە ناسنامە بووە، لە بەر ئەوەی ناسنامەی نەبووە بوماوەی سێ (٣) ساڵ لە خوێندن دابڕاوە تا ناسنامەی دەرھێناوە و ناوی گۆڕراوە بو محەممەد و دەستی بە خوێندن کردووەتەوە. قوناغی ناوەندی و دواناوەندی لە ئامەد دەخوێنت، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢ لە بەر ھۆکاری ڕامیاری دەستگیردەکرێت. لەسەر پرسە سیاسییەکان دۆسیەی لەسەر دەکرێتەوە و بو ماوەی ٢٢ ساڵ و شەش مانگ سزای زیندانی بەسەر دەسەپێنن، لە زیندانەکانی ئامەد، ئەنتاب، گیرەسوونێ، و لە زیندانی تیپا فەیێ یا سینجانا ئەنقەرەیێ، بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە زینداندا دەمێنێتەوە. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٢ لە زیندان ئازاد دەکرێت، لە ڕۆژنامەی ئازادی وەلات دەست بەکاری ڕۆژنامەوانی دەکات، لە ئازادیا وەلات ئەدیتوری بەشی جیھان و دیپڵۆماسی دەکات و کاری وەرگێڕانیش دەکات. پاشان دەچێتە ئەنستیتۆی کوردی ئامەد و لە بەرێوەبەری ئەنستیتوکەدا وەک بەر پرسی کاروباری وەشان دەستبەکار دەبێت. لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایی کومەڵەی نووسەرانی کورد بۆ لیژنەی بەرێوەبەر خوی کاندید دەکات و وەک جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە ھەڵدەبژێرێت. لە ئەکادیمیای دێرۆکی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست کار دەکات و لەو پێگەیەیدا خەبات بۆ کورد دەکات، و جیا لەم کارانە مامۆستای زمانی کوردییە، و کاری وەرگێڕان و نووسین و تیپرێزی (عەربی بۆ لاتینی \ لاتینی بو عەرەبی) دەکات، ڕووپەلسازی (میزانپاژ) پەرتووک، گۆڤار… دەکات. زال ژیانی خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێکە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • Teşî (Pûşper-2009), Weşanên AVA, Helbest, ISBN 978-605-89342-0-7
  • Zimanê Kurdî (Rezber-2009) Enstîtuya Kurdî ya Amedê, Rêziman, 238 rûpel, ISBN 978-605-60745-2-3
  • Sûzê û Hirç (Berfanbar]]-2009) Weşanên Şaredariya Kayapinarê, (Berhevkirin, çîroka gelêrî ya zarokan), ISBN 978-605-88972-4-3
  • Rêwî (Kewçêr-2010). Weşanên AVA, helbest, ISBN 978-605-88436-9-1
  • J&J Ensîklopediya Kurdî-Fasîkul-1 [A-ADEM] (Gulan]]-2011). Weşanên J&J, Ensîklopedî, ISSN 977-2146-6238

سەرچاوەکان[دەستکاری]