ئازاد بەرزنجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئازاد بەرزنجی (ناوی تەواو: ئازاد عەبدول محەممەد بەرزنجی) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە. لەدایکبووی شاری سلێمانییە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، و خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمە لە شانۆ. بە زمانەکانی (ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و کوردی) دەئاخڤێت و دەنووسێت و وەردەگێڕێت. 

لە ھەشتاکانەوە تا ئێستا لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار بابەتی بڵاو کردۆتەوە. خاوەنی پتر لە ٥٠ کتێبە لە بوارەکانی: فەلسەفە، فیکر، رۆمان، باس و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی وڕەخنەیی و ھتد...، کە بەشێکی زۆریان وەرگێڕانن لە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبییەوە بۆ کوردی و بەشێکیشیان خۆی نووسێوێتی. لە چەندین گۆڤاری ئەدەبی و رۆشنبیریدا بەڕێوەبەری نووسین یا ئەندامی دەستەی نووسین بووە. ھەر لە سەرەتاوە لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بووە لە سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی ئەو دەزگایە و سەرپەرشتیاری گشتیی زنجیرەی کتێبەکانی سەردەم بووە و لە دوای کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس بە سەرۆکی دەزگای سەردەم ھەڵبژێردراوە. لە ئێستادا سەرۆکی (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم)ە. ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیھانە. 

کتێبە چاپکراوەکانی[دەستکاری]

  1. تەرمی نەناسێک (پێنج کورتەچیرۆک "نووسین") ٢٠٠٤ ، چ٢ ٢٠١٦، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  2. چاوەکانی (ڕۆمان) بوزورگ عەلەوی چاپی یەکەم ١٩٩٧ چاپی یانزدەیەم ٢٠١٦، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  3. جۆناسانی نەورەس (کورتە ڕۆمان) ریچارد باخ چاپی چوارەم ٢٠١٤، ناوەندی غەزەلنووس/سلێمانی.
  4. خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا (کورتە چیرۆکی جیھانی) چ١ ١٩٩٧ چ٢ ٢٠١٠ ناوەندی چاودێر/سلێمانی.
  5. بەناوی ژیانەوە (وتار و لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ)ئەریک فرۆم چ١ ١٩٩٨، ٢٠١٥ چ ٤، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  6. پیدرۆ پارامۆ (ڕۆمان) خوان رۆلفۆ (لەگەڵ رێبوار سیوەیلیدا) چ١ ١٩٩٩ چ٢ ٢٠١٠، ناوەندی چاودێر/سلێمانی.
  7. چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی (وتار و باسی فیکری وئەدەبی) چ١ ٢٠٠١ چ٢ ٢٠٠٦ دەزگای موکریانی/ھەولێر.
  8. تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا محەمەد نورەدین ٢٠٠١، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  9. لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) ٢٠٠١، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  10. نیچە پۆڵ ستراتێرن ٢٠٠١، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  11. ژنێ لەبەردەم وەرزێکی سارددا ژیان و شیعری فروغ فەڕوخزاد چ١ ٢٠٠٢ چ٣ ٢٠١٣ ناوەندی غەزەلنووس/سلێمانی
  12. سارتەر پۆڵ ستراتێرن ٢٠٠٢، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  13. مۆدێرنەکان (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی) رامین جەھانبەگلو چ١ ٢٠٠٣ چ٢ ٢٠٠٩،دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  14. کیرکەگۆر پۆڵ ستراتێرن ٢٠٠٣، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  15. کازانتزاکیس یۆرگۆس ستاسیناکیس ٢٠٠٤، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  16. دەربارەی ئەقڵی مۆدێرن (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) بە ھاوکاری لەگەڵ ئاوات ئەحمەددا ٢٠٠٤، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  17. چاکە و خراپە کریشنامورتی چ١ ٢٠٠٤ چ٢ ٢٠١٥، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  18. ئاوریشم (ڕۆمان) ئەلێساندرۆ باریکۆ چ١ ٢٠٠٤ چ٣ ٢٠١٥ ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  19. بەفر (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین ٢٠٠٤, چ٣ ٢٠١٥، ناوەندی غەزەلنووس/سلێمانی.
  20. کەمانچە ڕەشەکە (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین ٢٠٠٥، چ٣ ٢٠١٥، ناوەندی غەزەلنووس/سلێمانی.
  21. ھەنگەوان (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین ٢٠٠٦، چ ٣ ٢٠١٥، ناوەندی غەزەلنووس/ سلێمانی.
  22. نامەی مناڵان بۆ خوا ستیوارت ھامپڵ و ئیریک مارشاڵ ٢٠٠٥، چ٢ ٢٠١٦، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
  23. فەلسەفەی بوونگەرایی جۆن ماکواری ٢٠٠٥، چ ٢ ٢٠٠٧ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  24. لاپەڕە پەرشەکان (چەند دەقێکی وەرگێڕراو و نووسراو) ٢٠٠٥، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  25. حیکایەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ پاولۆ کۆییلیۆ ٢٠٠٦، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  26. مێژووی شارستانێتی ویڵ دیورانت (بە ھاوکاریی دانا ئەحمەد و نەبەز کەمال) ٢٠٠٧، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  27. سازی ئاسنین (شانۆنامە) جۆزیف ئۆکۆنۆر ٢٠٠٧، گۆڤاری شانۆ/ تیپی شانۆی سالار/سلێمانی.
  28. بەبێ خوێن (ڕۆمان) ئەلێساندرۆ باریکۆ ٢٠٠٨، چاپخانەی ڕەنج/سلێمانی.
  29. نۆڤێچێنتۆی پیانۆژەن (یان ئەفسانەی ١٩٠٠) ئەلێساندرۆ باریکۆ ٢٠٠٨، چ ٢ ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  30. شارۆچکەکەمان (شانۆنامە) تۆرنتۆن وایڵدەر ٢٠١٠، دەزگای ئاراس/ ھەولێر.
  31. شازادە خاتوون و کیژۆڵەی دارستان (شانۆنامە بۆ مناڵان) لە دەقێکی س. مارشاک ەوە ٢٠١٠، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  32. ھەزار خۆری درەوشاوە (ڕۆمان) خالید حوسەینی ٢٠١١، چ ٢ ناوەندی غەزەلنووس/سلێمانی.
  33. خاک و خۆڵەمێش (ڕۆمان) عەتیق رەحیمی ٢٠١١، کتێبخانەی سلێمانی.
  34. نیگاکان (وتار و باسی نووسراو و وەرگێڕراو) ٢٠١١، چ ٢ ناوەندی چاودێر.
  35. وەرگێڕان لە گفتوگۆدا (وتار و گفتوگۆ لەسەر وەرگێڕان) ٢٠١٢، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم/سلێمانی.
  36. مرۆڤی یاخی ئەلبێر کامۆ ٢٠١٢ چ ٢ ٢٠١٤ ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  37. ئەفسانەی سیزیف ئەلبێر کامۆ ٢٠١٣، چ ٢ ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  38. ھەزار ماڵ لە خەون و ترس (ڕۆمان) عەتیق رەحیمی ٢٠١٢، ناوەندی غەزەلنووس.
  39. عاشق ھەمیشە تەنیایە (شیعر و ژیانی سوھراب سپھری) ٢٠٠٦، چ٤ ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
  40. گوڵەکان بۆ کێن؟ محێدین زەنگەنە (سێ شانۆنامە) ٢٠١٢، بەڕێوەبەرێتیی شانۆ/ ھەولێر.
  41. نھێنییەکانی ژیان (ئۆشۆ) ٢٠١٣، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  42. نەفرەت لە دۆستۆیڤسکی (ڕۆمان) عەتیق ڕەحیمی ٢٠١٣، چ ٢ ٢٠١٤ ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  43. کۆڵۆنێل (ڕۆمان) مەحموودی دەوڵەت ئابادی ٢٠١٤، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  44. قەلەندەر و قەڵا (ڕۆمان) یەحیا یەسریبی ٢٠١٥، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  45. حەللاج (ڕۆمان) عەباس ئەرنائووت ٢٠١٦، ئەندێشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە/سلێمانی.
  46. مەرگ لە دەرگا دەدات (٣ شانۆنامە) ٢٠١٤، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
  47. تیۆریی دراما لای ئەریستۆ (نووسین) ٢٠١٦ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
  48. مضیق الفراشات (قصیدة طویلة للشاعر شیرکو بیکەس) بیروت – لبنان ١٩٩٦ ط٢ السلیمانیة مؤسسة سردم للطباعة والنشر ٢٠٠٧
  49. عار تماما کالماء (مختارات شعریة للشاعر دلاوەر قرەداغی) سوریا – دمشق ٢٠٠
  50. سفر الروائح (قصیدة طویلة للشاعر شیرکو بیکەس) دار نینوی- دمشق – سوریا ٢٠٠١
  51. انبھارات (مختارات للشاعر شیرکو بیکەس) المرکز القومی للترجمة – القاھرە-٢٠١١

سەرچاوەکان[دەستکاری]