ئازادیی ئەنجومەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئازادیی ئەنجوومەنەوە ڕەوانە کراوە)

ئازادیی ئەنجومەن (بە ئینگلیزی: Freedom of association) بریتییە لە مافی تاکەکەس بۆ بوون بە ئەندام یان جێھشیتنی کۆمەڵەکان/ڕێکخراوەکان بە ویستی خۆی، یان مافی کۆمەڵەیەک بە گرتنەبەری ڕێ و شوێنی پێویست بۆ بەدەست ھێنانی بەرژەوەندی ئەندامەکانی، یان مافی ڕێکخراوێک بۆ پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی بوون بە ئەندام لەسەر چەند پێوەڕێکی دیاری کراو. " ئازادی کۆمەڵەکان، بنچینەکانی مافی مرۆڤ –

Freedom of Association, The Essentials of Human Rights " روونکەرەوەی مافی پێکەوە کۆبوونەوەیە لەگەڵ تاکەکانی تری کۆمەڵگادا بەمەبەستی دەڕبڕین، بەرەوپێشبردن، بەدواچوون و بەرگری کردن لە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان. ئازادی ڕێکخراوەی ھەم مافێکی تاکەکەسیە ھەم مافێکی کۆمەڵ، کە مسۆگەر کراوە لەلایەن ھەموو سیستەمە یاساییە نوێ و دیموکراتییەکانەوە وەک پرۆژەیاسای مافەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەندی ١١ لە پەیمانامەی مافی مرۆڤی ئەوروپی، دەستووری ئازادی و مافی کەنەدیی، یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەندی ٢٠ و بەندی ٣٠ لە بەیانی مافی مرۆڤی جیھانی. ھەروەھا بەیانی بنەما بنچینەی و مافەکان لە کاردا کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەڵەتی کرێکاران ئەم مافانە دەستەبەر کراون.

ئازادی کۆمەڵە لەمانەدا خۆی دەبینێتەوە: ماف بۆ بە ئەندام بوون لە سەندیکای بازرگانی، بەژداری کردن لە گووتاری ئازادا یان بەژداری لە دەستەی گفتووگۆکەران، پارتە سیاسیەکان یان ھەر یانە، دەستیەک سەر بە ڕێچکە ئایینیەکان، ڕێکخراوەکان، برایەتیەکان و یانە وەرزشیەکان. کە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندیدارە بە ئازادی کۆبوونەوە بەتایبەتی لەژێر پرۆژەیاسای مافەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. ئازادی کۆبوونەوە بە شێوەیەکی نموونەیی پەیوەستە بە چوارچێوەی سیاسییەوە ھەرچەندە مافی بە ئەنجومەن بوون دەکرێت مافی بەکۆمەڵەبوونیش لەخۆی بگرێت.

بەڵام دادگاکان و ئەفسەرە ڕێپێدراوەکانی سەر بە دەسەڵاتە ناوچەیەکان دەتوانن ھەر مافی تاوانکارێک سنوردار بکەن وەکو مەرجی یاسایی. مافی ئازادی ئەنجومەن بوون و ئازادی کۆمەڵەبوون ھەڵدەوەشێتەوە لەژیر ھەلومەرجی دیاریکراودا، وەک ھەبوونی (دۆزی یاسایی، تۆمەتکاری، فەرمانی سنووردارکردن، گەڕان و دەست بەسەراگرتنی چاودێریکراو) لەسەر یەکێک یان ھەموو بەرپرسانی ئەنجومەنەکە/کۆمەڵەکە.

مێژوو[دەستکاری]

ئازادی بەژداری لەگەل کۆمەڵە و سەندیاکاکان بەپێی ھەڵبژاردەی تاکەکەسی و دەستەکان بووە، ئەمانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندیەکانیان کەرەستەیەکی پێویستی بووە بۆ ھەموو کۆمەڵگایەکی دیموکراسی. چونکە ئازادی دامەزراندنی ئەنجومەنەکان جگە لەوانەی حوکمەت پێویستی بە سەرچاوەی ھێز و پەروەردەی فرەییەکان (پلولاریستەکان) ھەیە، لەبەرئەوە بۆتە ئامانجی سەرەکی کۆمەڵگا دیکتاتۆرەکان بۆ چەوساندنەوە و کپ کردنیان. لە شانشیی یەکگرتووی بەڕیتانیا، ھەموو شێوازەکانی "کۆبوونەوە – تێکەڵاوبوون" قەدەغەکراو بووە و وەکو کردەیەکی تاوانکاری مامەڵەی لەگەڵ دا کراوە، زۆر بە تایبەتی ھی ڕێکخراوەکانی کرێکاران، ھەتا نووسین و دەرچوونی "یاسای کۆبوونەوەی ساڵی ١٨٢٥". بەڵام لە دوای دەرچوونی "یاسای کۆمپانیاکان – ساڵی ١٨٥٦"، " یاسای دەستەی بازرگانی - ساڵی ١٨٧١" و "یاسای پیلانگێڕی تاوان و پاراستنی سامان – ساڵی ١٨٧٥" کۆمپانیاکان و دەستە بازرگانییەکان بەتەواوی بوونە یاسایی بە شێوەیەکی گشتی.

لە ئەڵمانیا کۆمەڵە یاسایەکی زۆردارانەی ھاوشێوە دانرابوون دژی ھەردوو دەستەی بازرگانی و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە دیموکراتەکان لەلایەن حوکمەتی بسمارک لەژێر یاسای سۆشەلیست دا لە ساڵی ١٨٧٨. ئەم یاسایانە مانەوە لە دەسەڵاتە کارپێکراوەکان دا ھەتا ١٨٩٠. لە ساڵی ١٩٣٣ دا، سەندیکا بازرگانییەکان جارێکی تر قەدەغەکران لەلایەن دیکتاتۆریەتی فاشیستی ھیتلەرەوە سەر بە حیزبی پارتی نەتەوەیی سۆشیالیست، ئەو دەستانەی کە ھەبوون بە نەتەوی کراون و ھەموویان تێکەڵ کران بۆ یەک دامەزراوەی کۆنترۆل کراو لەلایەن حوکمەتەوە بە ناوی بەرەی کرێکارانی ئەڵمانیا. دوای جەنگی جیھانی دووەم، دەستەی بازگانییە ئازادەکان بە خێرای بوژێنرانەوە و مسۆگەر کران لەلایەن یاسای بنچینەی ئەڵمانیاوە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، لە چەندین کاتی جۆراوجۆردا سەندیکای بازرگانی پولێن کرابوون وەک قەدەغەکراو لە بازرگانی بەپێی جۆرەھا دادگای ویلایەتەکانەوە. بەپێی یاسای کلایتۆن لە ساڵی ١٩١٤ دا دەستە بازرگانییەکان ئازادییەکی گشتییان پێ بەخشرابوو بۆ ڕێکخستن و مامەڵەکردنی بەکۆمەڵ بۆ مسۆگەر کردنی ڕێکەوتنی بە کۆمەڵ، ھەرچەندە زۆرێکی تر لە ڕێگری کردن ھەبوون ھەتا یاسای پەیوەندی کرێکارانی نەتەوەیی لە ساڵی ١٩٣٥ ھەستا بە دامەزراندنی یاسایەکی کرێکارانی تێروتەسەلی گشتگیر.

یاساکان[دەستکاری]

دەستووری ئیتاڵی[دەستکاری]

لە ئیتاڵیا دا ئازادی کۆمەڵەبوون دامەزراوە لە بەندی ١٨ ی دەستووردا، کە دەڵێت:[١]

ھەموو ھاوڵاتییەک مافی دامەزراندنی کۆمەڵەی ھەیە بە ئازادی و بە بێ داواکردنی ڕێگەپێدان بۆ ئەو مەبەستانەی کە قەدەغەنەکراون بەپێی یاسا. دەستە نھێنییەکان و ئەو دەستانەی کە ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش بێت ھەوڵی زامنکردنی ئامانجی سیاسی دەدەن لە رێی ڕێکخراوی سەربازی و ھێزەوە دەبێت قەدەغە بکرێت.

یاسای مافەکانی باشووری ئەفریقا[دەستکاری]

لە یاسای مافەکانی دەستووری باشووری ئەفریقادا کە دامەزرێنەری مافی ئازادی کۆمەڵەبوونە لە بەشی ١٨ و دەڵێت "ھەموو کەسێک مافی ئازادی کۆمەڵە و سەندیکای ھەیە."

بەشی ١٧ دەڵێت "ھەموو کەسێک مافی ھەیە، بە شێوازێکی ئاشتیانە و بێ چەک بۆ کۆبوونەوە، پیشاندان، خۆپێشاندان و پێدانی داواکاری" کە بۆتە ھۆی دامەزراندنی مافی ئازادی کۆبوونەوە. مافی کرێکاران بۆ ئازادی کۆبوونەوە بە مەبەستی پێکھێنانی دەستەی بازرگانی و رێکەوتنی دەستەجەمعی بە جودا ناسێنراوە لە بەشی ٢٣ دا.[٢]

دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان[دەستکاری]

لە کاتێک دا یەکەم ھەموراری دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیاریکەری مافی کۆبوونەوە و پێدانی سکاڵانامەیە بە حکومەت، نووسراوەکانی ھەمواری یەکەم ھیچ ئاماژەیەکی تایبەتی مافی کۆبوونەوی تێدا نییە. سەڕەڕای ئەوەش، دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ١٩٥٨ دا بەسترا ئاماژەی بەوە کرد کە ئازادی کۆبوونەوە بەشێکی گرنگی ئازادی ڕادەڕبڕینە چونکە لە زۆر باردا خەڵکی دەتوانن بەشداربن لە گفتووگۆیەکی کاریگەردا تەنھا بە بەژداری کردن لەگەڵ خەڵکانی تردا.[٣]

کێشەکان[دەستکاری]

کۆبوونەوەی سۆزداری[دەستکاری]

توخمێکی بنچینەیی لە ئازادی تاکەکەسی دا مافی ھەڵبژاردنە بۆ چوونەناو یان ھێشتنەوەی پەیوەندییە سۆزدارییەکانی مرۆڤ. ئەم پەیوەندییە سۆزدارییانەی مرۆڤ بە شێوازی "کۆبوونەوەی سۆزداری" ھەژمار کراوە. بەپێی ئەو دەسەڵاتە یاسایانەی کە ھەیە دەکرێت فراوانبکرێت بۆ منداڵ لەباربردن، کۆنترۆڵی لەدایکبوون یان دیاریکردنی پەیوەندی سێکسی تایبەتیی، پێگەیشتوو، نا بازرگانی و پەیوەندی سێکسی بەڕەزامەندی ھەردوولا.

دەربڕینی کۆمەڵەکان[دەستکاری]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، کۆمەڵە دەربڕینەکان بریتین لە ئەو دەستانە کە بەژداری دەکەن لەو چالاکیانەی پارێزراە لەلایەن ھەمواری یەکەمەوە وەک (لێدوان، کۆبوونەوە، میدیا، دواکاری تۆمارکردن لە حکومەت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و ئازادی مامەڵەی ئایینی.) لە دۆسییەی دادگایی ڕۆبێرتس بەرامبەر بە ویلایەتە یاکگرتووەکانی ئەمریکادا، دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیاری دا بەوەی کە کۆمەڵەکان بۆیان نییە خەڵک دووربخەنەوە بە ھەر ھۆکارێک پەیوەندی بەسەر چەمکەکانی کۆمەڵەکەوە نەبێت. ھەرچەندە لە بڕیارەکانی دواتری دۆزی یاسایی (ھێرلی بەرامبەر بە پیاوی ھاوڕەگەزبازی ئێرلەندی-ئەمریکی، ژنی ھاوڕەگەزباز و دەستەی دووڕەگەزی بۆستن) دادگا بڕیاری دا کە کۆمەڵەکان دەتوانن خەڵک دووربخەنەوە لە بەئەندام بوون ئەگەر بوونیان کاریگەری ھەبێت لە توانای کۆمەڵەکە بۆ بەرجەستەکردنی دیدگایەکی تایبەت. بەڵام حوکمەت ناتوانێت یاسای دژە جیاکاری بەکاربھێنێت بۆ ناچارکردنی کۆمەڵەکان بۆ گرتنەخۆی پەیامێک ئەگەر خۆیان نەیانەوێت جۆرە پەیامێکی وەھا بگەیەنن.

ھەرچەندە، ئەم چەمکە لە باری ڕەوشی زانکۆکان دا جێبەجێ ناکرێت لەبەر بڕیاردانی دادگای باڵا لە دۆسیەی کۆمەڵەی کریستیانی یاسایی بەرامبەر بە مارتینز (٢٠١٠)، لە پاڵپشتی کردنی پەیڕەوی کۆلێژی ھاسەتینگز بۆ یاسا بەپێی ھەلومەرجی پەیمانگاکە لە دانپێدانانی دەستەی خوێندکاران دا ڕوانگەیەکی بێلایەن و بەجێیە. یاساکە داواکارە لە ڕێکخراوی خوێندکاران ڕێگەبدەن کە "ھەر خوێنکارێک ئارەزوو بکات بتوانێت بەژدار بێت، ببێت بە ئەندام یان ھەوڵی پلەی سەرکردایەتی بدات بەبێ گەڕانەوە بۆ بارودۆخی یان باوەڕی" لەبەر ئەوە ئەم یاسایە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ پەسەندنەکردنی کۆمەڵەکە وەکو کۆمەڵەیەکی خوێندکارانی فەرمی بەھۆی داواکاریی گەواھیدانی نووسراو لە ئەندامەکانی بەم شێوەیە:

باوەڕم ھەیە بە: ئینجیل وەک وتەی خودا؛ یەزدان وەکو سەروەرمان، عیسای مەسیح وەک کوڕی خودا؛ مردنی عیسای مەسیح لەجێگەی تاوانەکانەکانی ئێمە؛ زیندوبوونەوەی جەستەیی و گەڕانەوەی کەسێتی؛ ھەبوون و ھێزی ڕۆحی پیرۆز لە کرداری وەچەخستنەوە؛ [و] عیسای مەسیح، کوڕی خودا، پێشەوای ژیانمە.[٤]

دادگا گەیشتە دەرئەنجامی ئەوەی کە لە بواری خوێندن دا ئەم جۆرا داواکارییە نابەجێیانە بوونیان ھەیە و وای لە دادگا کردوە بڕیار بدات کە دەبێت ناوەندە گشتییەکان بە ئاستێکی کەمتر پشکنینی وتە جێبەجێ بکەن. لەبەرئەوە پەیڕەوی یاسایی کۆلێژەکە ڕەوایە بۆ خوێندکارە وەرگیراوەکان سەبارەت بە مەرجی بێ لایەنی بۆ ورگرتنیان لە ناوەند و ڕێکخراوی خوێندکاران دا.

بیردۆز[دەستکاری]

جێرمی ماکبراید ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێزگرتن لە ئازادی کۆبوونەوە لەلایەن ھەموو دەزگا گشتییەکانەوە و مامەڵەکردنی ئازادییانەی ھەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دوو بنەمای سەرەکین بۆ دامەزراندنی "دیموکراسیەکی ڕەسەن" و دڵنیا بوونەوە کە ھەر جێبەجێکرا بمێنێتەوە بە "تەندروست و گەشەکردوو". لەم بارەیەوە دامەزراندنی پارتە سیاسیەکان وەک نیشانەیەکی بایەخداری ئازادی کۆبوونەوە تەماشا دەکات.

ھەرچەندە ئازادی کۆبوونەوە بەرجەستە نابێت تەنھا بە مانا سیاسیەکەی، بەڵکو بۆ چەندەھا بەرژەوەندی فراوان – وەک کلتور، چێژبینین، وەرزش، کۆمەڵایەتی و یارمەتی مرۆڤایەتی. جێرمی ماکبراید دەڵێت کە دامەزراندنی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کە ھاوتای دەکات بە کۆمەڵگای مەدەنی وەک "بەرھەمی چالاکی کۆبوونەوە."[٥]

ئازادی کۆمەڵە دەسەواژەیەکەی باوی ئەدەبی ئازادیانەیە. بەکاردەھێنرێت بۆ وەسفکردنی چەمکی ئازادی ڕەھا بۆ ژیان لە کۆمەڵگەدا و مانای ئەوەی ھەیە کە تاک مافی ئەوەی ھەیە ببێتە ئەندام لە ڕێکخراوێک دا کە چەمکەکانی و کلتورەکەی پەیوەست دەکات بە ھڵبژاردەی تاکەوە.

لەژێر یاسا لە سیستمێکی وادا، خاوەن کارەکان دەتوانن ئیش ڕەتبکەنەوە بۆ ھەر کەسێک بێت بە ھەر ھۆکارێک بێت. ڕکابەرەکان ڕەخنەی ئەوە دەگرن کە ئەم جۆرە مامەڵانە توندوتیژە و دەبێتە رێ خۆشکەر بۆ کۆمەڵگایەکی خاوەن پێشداوەری زیاتر. بەرەی ڕاستی ئازادڕەوەکان ھاوبیرن لەگەڵ ئازادی کۆمەڵەبوون، وەک ریچارد ئالن ئێپشتاین و وەڵام دەدەنەوە بەوەی لە باری ڕەت کردنەوەی ئیش (وەک لە ئازادی ڕێکەوتن دا بوونی ھەیە) جیاکاری بێپاساو و پێشبڕکێی بێسوود دێتە کایەوە. بەرەی چەپی ئازادڕەوەکان پێیان وایە کە ئەم جۆرە ڕەت کردنەوەیە ئەو کارانە دەخاتە زیانێکی ئابووریییەوە لەگەڵ ئەوانەی ھەموو ئیشێک دەکەن و ئەمەش وا دەکات کەمتر سوودیان پێ بگات و لە کۆتای دا ببێتە ھۆی داخستنی پیشەکانیان.

ئازادڕەوەکان بەھام شێوە پێیان وایە کە ئازادی بە کۆمەڵەبوون، لە چەمکی سیاسی دا، تەنھا فراوان کردنی مافی تاکەکەسیە کە لەگەڵ کێ دا پەیوەندی دروست بکات. بۆ نموونە، یەکێک ڕەفتار یان ئەتەکێتی باشی پێ باخەدار بێت ھەرگیز لەگەڵ کەسێک دا بەژداری ناکات کە ڕێکوپێک نەبێت یان بە ویقار نەبێت. یان ئەوانەی دژی ھاوڕەگەزبازین لەگەڵ ئەوەنەدا ھیچ جۆرە بەژدارییەکی کۆمەڵیان ئەوانەی دژی ھاوڕەگەزبازین لەگەڵ ئەوەنەدا ھیچ جۆرە بەژدارییەکی کۆمەڵی ناکەن لەگەل خەڵکانی ھاوڕەگەزبازدا. لە ھەردوو بارەکەدا، کەسێک بە ویستی خۆی بڕیار دەدات لەگەڵ کێ دا تێکەڵ دەبێت. ئازادڕەوەکان باوەڕیان وایە کە لە مەیدانی سیاسەت دا ئازادی کۆمەڵەی ئەوەندە بیرۆکەیەکی کەشخە یان ناڕاستەقینە نییە، لە کاتێک دا تاکەکەس لەسەر جۆرەھا ھۆکار ھەڵیدەبژێرن ئارەزووی لەگەڵ کێ دا ھاوبەشی بکەن.

ئازادڕەوەکان بە ھەمان شێوە بۆچونێکی بەھێزیان ھەیە لەسەر کۆمەڵەی کرێکاران و ھەندێکیان پشتگیری مافی کرێکاران دەکەن کە ھەبژاردن بکرێت و بە دەنگی خۆیان ھەڵیبژێرن ئایا دەیانەوێت ببنە ئەندام لە کۆمەڵەی کرێکاران دا یان نا. بە یاساکردنی مافی کارکردن بابەتێکی گەرمی گفتووگۆ بوو لە ناو حیزب دا و زۆربەی ئازادڕەوەکان دژی یاساکە بوون. لە نێوان ئازاڕەوەکان دا ھیچ بۆچونێکی نەگۆڕی نییە لەسەر کۆمەڵەکان لە دەرەوەی بنەمای ئازادی بە کۆمەڵەبوون. گاری جۆنسۆن، کە براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئازادڕەوەکانی ساڵی ٢٠١٢ بوو، بجۆرێک ئەم بنەمایە دادەڕێژێت و لە ساڵی ٢٠١٤ دا وتی "ھیچ کرێکارێک ناچار ناکرێت ئیشێک وەرگرێت لە دوکانێکی سەر بە کۆمەڵەیەکی کرێکاران. ئەگەر کرێکارانی پێش ئەو بڕیاریان دابوو کۆمەڵەیەکی کرێکاران دابمەزرێنن، ھەستاون بەو کارە لەبەر ھۆکارێکی دیارکراو، لەوانەیە ھەلومەرجی ئیشی نادادپەروەرانە، مووچەی نادادپەروەرانە، خاتر و خۆتری یان نایەکسانی لە شوینی کاردا بووبێت." جۆنسۆن بەرداوم دەبێت "ئازادڕەوەکان مێژوویان خۆشدەێت بەڵام نایانەوێت خۆی دووبارە بکاتەوە، بڕیاری پێشووتر بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەک دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت لەلایەن ھەر خوازیارێکی نوێ کە دەیەوێت لەو شوێنەدا دەستبەکاربێت، یان سود وەرگرێت لە مافی دۆزینەوەی کار لە شوێنێک کە سەر بە ھیچ کۆمەڵەیەک نەبێت. ئەگەر نا ئەو ھەلومەرجانە ڵێک ھەڵدەوەشێن کە لە بوونی کۆمەڵەکەدا ڕاست کراونەتەوە.

ئازادڕەوەکان باوەڕیان ھەیە کە ئازادی کۆمەڵەبوون بریتییە لە مافی کرێکاران بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵە و دەستەکان و کشاندنەوە لە کارەکانیان، بەپێچەوانەشەوە بەھەمان شێوە دان بە مافی خاوەن کارەکانیشا دەنێت بۆ لابردنی کرێکاران لە ھەلومەرجی دیاریکراودا.[٦] ئازادڕوەکان ھەروەھا باوەڕیان بەوە ھەیە کە لە کاتی بەکارھێنانی شێوازی توندوتیژ و زۆرەملێی لەلایەن کۆمەڵەکانەوە، ئەوا ئەم جۆرە مامەڵانە پێشێلکردنی بنەما ئازادڕەوکانە. ھەندێک لە ڕەخنەگران بانگەشە دەکەن کە ئەم پێشێلکاریانە زۆرجار دووبارەبۆتەوە لە چالاکییەکانی کۆمەڵەکان.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Italian Constitution" (PDF). The official website of the Presidency of the Italian Republic. Archived from the original on 2016-11-27.
  2. ^ Constitution of South Africa Chapter 2: Bill of Rights
  3. ^ Wayne Batchis, Citizens United and the Paradox of "Corporate Speech": From Freedom of Association to Freedom of The Association, 36 N.Y.U. Rev. L. & Soc. Change 5 2013-05-13 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (٢٠١٢).
  4. ^ "Christian Legal Society Chapter v. Martinez". Oyez. Chicago-Kent College of Law at Illinois Tech. Retrieved 1 April 2016.
  5. ^ 427 U.S. 160 (1976).
  6. ^ Jeremy McBride, Freedom of Association, The Essentials of Human Rights, Hodder Arnold, London, 2005, p. 18
  7. ^ anne (14 September 2004). "The Myth of Voluntary Unions".