ئازادکردنی جوورف ئەلسەخر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئازادکردنی جوورف ئەلسەخر
بەشێکە لەشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)
وڵاتعێراق
جێجوورف ئەلسەخر
پۆتانی شوێن٣٢°٥٢′٢٨″N ٤٤°١١′٤٠″E
کاتی ڕوودان٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
Map

ئازادکردنی جوورف ئەلسەخر یان ئۆپەراسیۆنی عاشوورا ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەیە کە لەلایەن ھێزەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام درا، کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دەستیپێکردووە و ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی ستراتیژیی جوورف ئەلسەخر بووە لە نزیک بەغدا لە دەستی داعش.[١][٢] ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکە ڕێگرتنە لە گەیشتنی تیرۆریستانی داعش بۆ شارە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەف، کە داعش ھەڕەشەی ئەنجامدانی ھێرشی لە دژی ملیۆنان حاجیی کردووە کە ڕۆژی عاشوورا زیندوو دەکەنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]