ئەرتەشاسترە
ڕواڵەت
(لە ئارتاشاستراەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەرتەشاسترە (بە سەنسکریت: Arthaśāstra)، نووسراوەیەکی ھیندیە سەبارەت بە بەرێوەبەرایەتیی گشتی، ئابووری و ستراتێژی چەکداری کە بە زمانی سانسکریت نووسراوە. نووسەری ئەم دەقە بە ناوەکانی کاوتیلیا و ڤیشنوگوپتا ناسراوە کە ھەر دوو لە ناوەکانی چانەکیا (٢٨٣ - ٣٧٠ پ.ز) بوونە کە مامۆستای زانکۆی تاکشاشیلا و مامۆستا و پارێزکاری پاشا چاندراگوپتا ماوریا، دامەزرێنەری پاشایەتیی ماوریان بوو. ئەم دەقە تا سەدەی دوانزەھەم کاریگەر بووە و لەو کاتە نقوم بووە. بەڵام دیسان لە ساڵی ١٩٠٤ زایینی بە دەستی روودرپاتنام شاماساستری دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٠٩ چاپ و بڵاو کراوە. یەکەمین وەرگێڕانی ئینگلیزیش لەم دەقە لە ساڵی ١٩١٥ چاپ و بڵاو کراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەرتەشاسترە تێدایە. |