ئابوورناسیی ورد
ڕواڵەت
(لە ئابووری وردەوە ڕەوانە کراوە)
ئابوورناسیی ورد (بە ئینگلیزی: microeconomics) لقێکی ئابوورناسییە کە ئاکاری تاکەکان و ڕێکخراوە بچووکەکان لە کاتی بڕیاردانیان لەسەر چۆنییەتیی تەرخانکردنی سەرچاوەکاندا تاوتوێ دەکات (بڕوانە دەگمەنی).[١] لە بازاڕ، کە شوێنی کڕین و فرۆشتنی شتومەک و ڕاژەیە، ئەمە زیاتر کاربردی ھەیە. ئابوورناسیی ورد سەرنج بەوە دەدات کە چۆن ئەو بڕیارانە لەسەر داوا و دابین شوێنەواری خۆیان بەجێ دێڵن و، داوا و دابینیش چۆن نرخەکانی بازاڕ دیاری دەکەن و، بەپێچەوانەشەوە چۆن نرخەکان چەندایەتیی شتومەک و ڕاژەی داواکراو و دابینکراو دیاری دەکەن.[٢][٣]
لە بەرامبەر ئابوورناسیی ورد، ئابوورناسیی زل وەستاوە، کە کۆی گشت چالاکییە ئابوورییەکان جەگرێتەوە و لەگەڵ مژارگەلێکی وەکوو گەشە، ھەڵماسین و بێکاری سەروکاری ھەیە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ زلابوورزانی و زاراوەگەلی سیاسەتی نێودەوڵەتی (ئینگلیزی) ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا وشەنامەی ئابوورناسی (ئینگلیزی) ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Social Studies Standards Glossary
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئابوورناسیی ورد تێدایە. |