ئەباوۆجی
ئەباوۆجی (لەدایکبووی ٨٧٢ تا ٦ ی ئەیلولی ٩٢٦ ی زاینی) وەک ئیمپراتۆر تایزوی ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ ناسراوە [١] سەرکردەیەکی خیتانی و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ بوو (ماوەی ئیمپراتۆریەت: لە ٩٠٧ تا ٩٢٦ ی زاینی)[٢]
ژیان
[دەستکاری]ئەباوۆجی لە ٨٧٢ ی زاینی لە باشووری مەنگۆلیا لە دایکبووە لەمناڵیدا کاتێکی سەختی تێپەراندووە، باپیرەی لەناوبرا لەکاتی جەنگی نێوان ھۆزەکانی ئەوساتی مەنگۆلیا، و مامی ڕایکرد، دواتر داپیرەی پاراستی و حەشاریدا لەھەر مەترسییەکی ھۆزەکانی ئەوسا دواتر لە ٢٧ ی شوباتی ٩٠٧ بووبە خانی خیتانەکان[٣] و دواتر و لە ساڵی ٩١٦ وەک ئیمپراتۆر چووە سەر تەختی شاھانە ئەباوۆجی بەرپرسیاربوو لە یەکخستنەوەی تەواوی ناوەوەی مەنگۆلیا و باکوری چین و باشووری مەنچووریا[٢] دواتر ئیمپراتۆریەتی خیتان بووبە بووبە بە ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ لە ساڵی ٩٤٢ ی زاینی، و وەک ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی لیاوۆ ناسێنرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hoiberg 2010، لاپەڕە 1
- 1 2 Dupuy & Dupuy 1986، لاپەڕە 276
- ↑ Wittfogel & Fêng 1949، لاپەڕە 600