یاساکانی فکرکردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاساکانی فکرکردنەوە ڕێساگەلێکی بەڵگەنەویستن کە ھەر وەک بنەڕەتێک ڕەچاو دەکرێن بۆ دروست فکرکردنەوە. ھەر کات ھەر کەس لەبارەی شتێکەوە، ھەرچییەک کە بێ، فکر دەکاتەوە، ئەو یاسایانەی قبووڵ کردووە و بە دروستیانی زانیوە و بە ڕاستیانی داناوە. دیاریکردن و پۆلاندیشیان مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە لە فەلسەفە و لۆژیکدا. کۆنترینیان سێ یاسان کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەفلاتوون و بەتایبەت ئەرەستوو:

١) یاسای ھەرھەمانی؛ ھەر شتێ ھەر چی کە بێ، ئەوەیە کە ھەیە و شتێکی تر نییە.
٢) یاسای نەلواویی کۆبوونەوەی دوو ناتەبا؛ ھیچ شتێ ھەر چی کە بێ، ناتوانێ بە عەینی تایبەتمەندییەکانەوە، ھەم ئەو شتە بێ کە ھەیە و، ھەم ئەو شتە نەبێ. ناکرێ قەزیەیەک ھەم ڕاست بێ ھەم درۆ.
٣) یاسای ناوەڕاستی وەدەرنراو؛ ھەر شتێ ھەر چی کە بێ، یا فڵانە یا فڵان نییە.

ئەم سێ یاسایە نە شیاوی ئیسپاتکردنن، نە شیاوی حاشاکردن. بۆ ئیسپاتیان، دەبێ فەرز بگیردرێن. حاشاکردنیشیان ناتەبایی بە دوای خۆیا دێنێ.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hunnex, Milton. Chronological and thematic charts of philosophies and philosophers. p. 17.