ھەڕەمەکانی جیزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەرەمەکانی جیزەەوە ڕەوانە کراوە)
ھەرەمەکانی جیزە

ھەرەمەکانی جیزە بریتییە لە بینایەکی گەورەی پیرامیدییە (ھەرەمی) کە بنکەکەی لە زەوی و لوتکەکەی لە ئاسمانە و تایبەتە بە وڵاتی میسر. ئەم ھەرەمانە لەلایەن فیرعەونەکانی میسرەوە لە ڕۆخی خۆراوای ڕووباری نیلدا لەساڵانی ٣٠٠٠ پێش زایین بە دواوە دروست کراون تا کوو ببنە جێی ناشتنیان. فیرعەونەکانی میسر و فەرمانڕەواکانی یەک لە دوای یەک لەسەر ئەم ھەڕەم دروستکردنە بەردەوام بوون، تا کوو سەدەی چوارەمی زایینی (٣٠٠–٣٩٩)، تا ئێستا نزیکەی ٧٠ دانە لەم ھەڕەمانە ماون. شێوەی دروستکردنی پیرامیدییە و لە دەرەوەی بە بەردی سپی ھەڵچنراوە (دروست کراوە) تاکو تیشکی خۆر لێی بدات و شەوق بداتەوە. کۆنترینیان ھەرەمی «زۆسر»ە کە لە حەوت سەکۆی گەورە پێکھاتووە و گەورەترین و بەناوبانگترینیشیان ھەرەمی «خۆفۆ»یە.