ھێنریک ھیملەر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
هێنریک هیملەر بە جلوبەرگى سەربازیەوە

ھێنریک ھیملەر بە ئەڵمانی (Heinrich Himmler) (٧ ئۆکتۆبەری ١٩٠٠ - ٢٣ مایۆی ١٩٤٥) لە بەھێزترین پیاوەکانی ھیتلەر بوەو لە ھەمویان توندتر و شەڕانی تر بوە سەرکردایەتی تیمی ھیزی تایبەتی ئەڵمانی و پۆلیسی نھێنی کردوە کە ناسراو بوو بە جێستاپۆ کاری لە ناوبردنی بەکرمەڵی خەڵکی سڤیلی پێسپێردراوە لە سەربازگەکانی مەرگی ئەڵمانیدا

تەمەنی منداڵی[دەستکاری]

هیملەر لەتەمەى ١٩٠٧ دا

لە نزیک شاری میونخی ئەڵمانی لە خێزانێکی دەرامەت مامناوەند لە دایک بووە باوکی بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە. ھیملەر پەیوەندی بە فەوجی پاڤاری یازدەوە کردوە بەڵام ھیچ کردەیەکی سەربازی لەوکاتانەدا نەکردوە. دوای شەڕی جیھانی یەکەم پەیوەندی بە کەتیبەیەکی ڕاستڕەوی توندڕەوە وە کردوە یەکێک لە خەمە گەورەکانی ئەو لەوکاتانەدا دؤڕانی ئەڵمانیا بووە لە شەڕی یەکەمی جیھانیدا وە ھیواو ئاواتی ئەوە بووە کە ھێزەکانی شوپای سووری ڕووسی لە نزیک سنورەکانی ئەڵمانیا بوەستێنێت.ھەروەھا کاری کردوە بۆ وەستاندنی ھاتنە ناوەوەی بیری شیوعی و شیوعیەکان بۆ ناو ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩١٩ تاوەکو ١٩٢٢ وانەی کشتوکاڵی خوێندوە لە میونخ لە ساڵی ١٩٢٣ بەشداری کردوە لە پۆڵ بیر و ھۆڵ بۆتشدا لەژێر سەرکردایەتی ئەرنست ڕۆم دا . لەساڵی ١٩٢٨ دا ھاوسەرگیری کردوە لەگەڵ مارگرێت سێکرۆسدا .ھیملەر بە کێڵگەی پەلەوەردا کاریکردوە بەڵام لەو کارەیدا سەرکەوتوو نەبووە. لەساڵی ١٩٢٩ مانداڵێکیان بەناوی کیدرن بوو وەلەساڵی ١٩٤٠ دا لە ژنەکەی جیا بوویەوە بە بێ ئەوەی تەڵاقی بدات .ھیملەر عاشقی ھی ھێدویک بۆدعاست بوو و ھاوسەرگیری لەگەڵکرد و منداڵێکی بەناوی ھیڵچ لێی بوو لەساڵی ١٩٤٢ دا وەھەروەھا نانیت دوروسیاشی لێی بوو لە ١٩٤٤ دا.

'بەرزبوونەوەی پلەی لە ss دا[دەستکاری]

ھیملەر پەیوەندی بە حیزبی نازیەوە کرد و پەیوەندی بە ss ەوە کرد لە ساڵی ١٩٢٥ ھیتلەرکردی بە سەرکردەی ھیزێکی تایبەتی دیاریکرالو بە پاسەوانی تایبەتی ss کە لە ٢٨٠ ئەندام پیکھاتبوو. وە بەدامەزراندنی وەک سەرکردەی ھێزی تایبەت ھیملەر ھێزی تایبەتی بەشێوەیەکی تایبەت پێشخست و بەھێزی کرد ھەتاوەکو کردی بە باشترین میلیشای ڕاھێنراوی سەربازی .لەوکاتەدا کە ژمارەی ھێزی تایبەت ئەگەشتە ٢٨٠ ئەندام لە ساڵی ١٩٢٩ دا ژمارەی ھیزەکانی ھێزی تایبەت گەیشتە ٥٢٠٠٠ سەرباز لە ساڵی ١٩٣٣ دا .ھەرکەسێک خۆی پیشکەش بکردایە بۆ ھێزی تایبەت ھیملەر باش لە ڕەگەز داواکەی ئەکۆڵیەوە چونکە ھیتلەر ڕازی نەبوو بەوانەی کە لە ڕەگەزی ئاری نین لە ھێزی تایبەت وەربگیرێن

لە ١٧ یولیۆی ١٩٣٤ شەریکی لە نێوان ھێرمان گۆرینگ و ھیملەر دا دەستی پێکرد بە شێوەیەک ھێرمان گۆربنگ دەستەڵاتی جۆستابۆ- پۆلیسی نھێنی بروسی دا بە ھیملەر کە دواتر ناونرا سەرکردرەی پۆلیس لە ھەموو ناوچەکنی دەرەوەی بروسیادا . لە ٢٢ ئەپرێڵی ١٩٣٤ دا ھیملەر دیاریکرا وەک سەرکردەی سەرەکی جۆستابۆ لە ١٧ یۆنیۆی ١٩٣٧ ھەموو تەشکیلاتەکانی پۆلیس ڕێکخران بەم شێوە ھیملەر دەستەڵاتی تەواوی بەسر پۆلیسدا گرت تاوەکو ئەوکاتە وەکو وەزیری ناوخۆ دیاریکرا لە ساڵی ١٩٤٣ دا.

بەم شێوە ھیملەر سەرپەرشتی وچاودێری ھەموو گرتوخانەکانی ئەکرد لەکاتی شەڕی جیھانیدا بەتایبەت لەوکاتەی کە ژمارەی گرتووخانەکان زیادبوون بە تایبەتیش دوای ئەوەی ڕەخنەکان لەسەر سیستەمی حوکم لە ئەلمانیا زیادبوو دوای شکستەکەی ستالینگراد.

ھیملەر و ھۆڵۆکۆست[دەستکاری]

ھیملەر باوکی ھۆڵۆکۆستە واتە بەرپرسی یەکەمە لە ڕوودان و ئەنجامدانی ھۆلۆکۆست لە ساڵی ١٩٣٣ دەستی بە دروستکردنی بەندینخانەکان کرد و کەوتە گرتنی یەھودیەکان و شیوعیەکان و ھەموو ئەو ڕەگەزانەی کە ئاری نەبوون دوای گرتنی پۆڵەندا دەستی بە دروستکردنی بەندینخانەکانی کوشتنی بە کۆمەڵ کرد ھەموو ئەزمونەکانی لە کیڵەگەکانی کشتوکاڵ و پەلەوەردا بوون بە یارمەتی دەری لەم گرتوخانانەی یەھودی و شیوعیەکاندا.

شەڕی دوەمی جیھانی[دەستکاری]

لە شەڕی دوەمی جیھانیدا و پیش شەڕی یەکێتی سۆڤیەت ھیملەر ھەستا بە ئامادەکردنی ئەو کەسانەی کە خۆیان بەخشیبوو بۆ کارکردن لە ڕیزی ھێزەتایبەتەکانیدا بە تایبەت ئەوانەی کە ڕەگەزەکانیان لە ڕەگەزی ئەڵمانیەوە نزیک بوو وەک دانمارکیەکان و نەرویجی و سویدی و ھۆڵەندیەکان لە کاتی گرتنی لیتاونیا و ئیستۆنیا و لاتیفیا و ئۆکۆانیادا ھەستا بە وەرگرتنی ئەو خۆبەخشانەی کە لە ڕەگەزی ئاریش نەبوون بۆ دژی ھیرشی سەلیبیەکان دژی بەلشەڤیکە مولحیدەکان

لە ساڵی ١٩٤٢ و دوای تیرۆرکردنی یارمەتیدەری دەستەڕاستی ڕینھارد ھێنریک لەسەر دەستی دوان لە ھێزی تایبەتی چیکی و بەیارمەتی دوو بەریتانی و شۆرشگێڕەکان لە چیکۆ سلرفاکیا .ھەستا بە نانەوەی قەسابخانەیەک دژی مناڵ و ژن و خەڵکی ناوچەکە لە لیدس.

لە ساڵی ١٩٤٣ ھیملەر بوو بە وەزیری داخلی ھەستا بە دەمجکردنی وەزارەتی داخلی بە SS ەوە لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٤ دا ئیتر ئەوکاتە ھیملەر بوو بە سەرکردەی سەربازی نوێ کە ئەویش سوپای بەرزی ڕاین بوو کە کرداری ڕەشەبای باکووری ئەنجامدا لە ١ یەنایەری ١٩٤٥ دا بۆ بەرپەرچدانەوەی سوپای ئەمریکی حەوت و فەرەنسی یەکەم لە ناوچەی ساس کەمێک سەرکەوتوو بوو بەڵام ھیملەر گواسترایەوە بۆ رۆژھەڵات لە ٢٤ یەنایەردا سوپای ڕاین کردەکانی لە ٢٥ یەنایەردا تەواو بوو.

پاشان سوپایەکی نوێتری بەناوی سوپای ڤیستۆلا دروستکرد بۆ وەستانی سوپای سۆڤیەت بۆ بەرلین لەو کاتەشدا ئەمری سزا و مەرگی دەرکرد بۆ ئەوانەی کە فەرمانەکانی جێبەجێ ناکەن لە ١٣ مارس دا دەستی لە سەرکردایەتی ھەڵگرت ھەوڵی دانوستانی دا لەگەڵ ھاوپەیمانەکاندا بەڵام شکستی ھیێنا ئەوەش ئەو ھەاوڵە بوو کە ڕادیۆی BBC بڵاوی کردەوە و بوو بەھۆی توڕەکردنی ھیتلەر.

مردنی[دەستکاری]

هیملەر ئەوکاتەى کە خۆى کوشتووە

ھێنریک ھیملەر خۆی کوشت بە ھۆی سیانیدی کاربۆنەوە لە کۆتایی شەڕی دووەمی جیھانیدا ھیملەر ھەوڵیدا کە لەدەستی ھاوپەیمانەکان ڕابکات بەڵام بەریتانیەکان پییان زانی و گرتیان لە شاری برێمەن ئەڵمانی لە ٢٢ مایۆ ی ١٩٤٥ دا ئەویش کە بریاربوو بینیرن بۆ دادگای نۆرمبیرگ بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەموو ئەوانەی دبکەدا دادگایی بکرێت کە لەوێ بوون و سەرکردە بوون لە ئەڵانیای نازی بەڵام لەوکاتەدا سیانیدەکەی نۆشی و خۆی کوشت