گێستاپۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گێستاپۆ

گێستاپۆ یان گێشتاپۆ (Gestapo) کورتکراوەی Geheime Staatspolizei بە واتای پۆلیسی حکومیی نھێنی ناودارتین دەزگای ئاسایشی ئەڵمانی بوو بە شێوەی نھێنی ئەم دەزگایە بەرپرسی یەکەمی ھەموو کردارەکانی کوشتن و تیرۆری کەسی و وێرانکردنی ھەزاران شوێن بوو لە ماوزەی حوکمی نازیەکاندا دروست بوو بۆ پاراستنی وڵاتی ئەڵمانیا و حیزبی نازی پۆلیسی نھێنی لە ٢٦ ئەپریڵی ١٩٣٣ دا لە بڕوسیا دروست بێت.

ئەم دەزگایە ھێرمان گۆرینگ دروستی کرد لە چەندین پۆلیسی بە ئەزموون لە دوای سەرکەوتنی ئەدۆلف ھیتلەر لە ئەلمانیادا لە مایسی ١٩٣٣ دا. ئەرکی پۆلیسی نھێنی پاراستنی وڵاتی ئەلمانیای نازی و حیزبی نازی بوو ھەروەھا پاراستنی ئەلمانیا بوو لە کاری تەخریب و ویرانکاری و خیانەتی نیشتیمانی دواتر کە یاسای ئەلمانیا گۆڕا جی ستاپۆ دەستی بەجوڵە کرد بە شێوەیەکی سەربەست بە بێ ئەوەی یاسا بتوانێت ڕێگری لەکارەکانیان بکات.دادوەری ئەڵمانیا بەم شێوە وەسفی جی ستاپۆی کردووە (( کاتێک جی ستاپۆ بە ئارەزوو فەرمانی حیزب ئەجوڵێت ئەوە جوڵە و کردەکانی جی ستاپۆ ئەوکات یاسایی ئەبن)) وە دەقی یاسای ئەڵمانیای دەقی سەریحی تێدا بوو بۆ لێبوردنی جی ستاپۆ لە ھەموو کارەکانی کاتێک کە داوایان لە دادگا لەسەر تۆمار ئەکرێت.

یەکێک لە کارەکانی ئەم دەزگایە ئەوە بوو کە ئەو کەسانەی لەناوئەبرد کە مەبەستیان بوو بەبێ ئەوەی ڕوو بەڕووی دادگیان بکەنەوە.ئەو کەسەی کە ئەگیرا ئیمزای لەسەر پەڕەیەک ئەکرد و ڕێگەی بە جی ستاپۆ ئەدا کە لەناوی ببەن بە ڕەزامەندی خۆی.لە ساڵی ١٩٣٤ ھیرمان گورینگ زۆری بۆ ھێنرا لە لایەن ھێنریک ھیملەرەوە بۆ ئەوەی جی ستاپۆ لەژیر یەک لیوادا ڕێک بخات بۆ ئەوەی دەستەڵاتی ھیملەر بۆ دورترین سنور زیاد بکات.

لە ماوەی شەڕی دووەمی جیھانیدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەم دەزگایەدا کاریان ئەکرد گەیشتە نزیکەی ٤٥٠٠٠ کەس زۆربەشیان لەوناوچانە کاریان ئەکرد کە ئەڵمانیا داگیری کردبوون زیاتریش ھەوڵی ئەوەیان ئەدا زانیاری لەسەر یەھوودی و شیوعیەکان کۆ بکەنەوە و ڕاپیچی زیندانیان بکەن و پاشتر بیانکوژن وە لە دادگای نۆرمبیرگ دا دەزگای جی ستاپۆ کارەکانی ڕاگیرا و بە کاری دژە مۆرفایەتی تاوانبارکرا.