گەیمەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەیمەر
لقیcompetitive player، ناوی بەکارھێنەر، hobbyist، player
بواری پیشەgaming
ھاشتاگgamer
بەکاردەھێنێتیاری ڤیدیۆیی
فۆڕمی ناونیشانی نێرلعّاب، Gamer، joueur de jeux vidéo، Gamer

گەیمەر یان کایەکەر، یاریزان (بە ئینگلیزی: Gamer) کەسێکە کە بەزۆری بەشداری لە یارییە کارلێککارەکاندا دەکات کە یارییە ڤیدیۆیییەکان لەخۆدەگرێت و ڕۆژانە یارییان پێدەکات. گەیمەر کەسێک نییە کە بۆ نموونە تەنیا یەک یاری بکات؛ بەڵکو دەبێ لانیکەم چەندین یاری ڤیدیۆیی ئەزموونی کردبێت.

ڕیزبەندی گەیمەران[دەستکاری]

لە ئەمریکا تا ساڵی ٢٠١٨ ٢٨٪ی یاریزانان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، ٢٩٪ی یاریزانان تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدایە، ٢٠٪ی یاریزانان تەمەنیان لە نێوان ٣٦ بۆ ٤٩ ساڵدایە، ٢٣٪ی یاریزانان تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە.[١] لە ئینگلتەرا تا ساڵی ٢٠١٤ ٢٩٪ی یاریزانان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، ٣٢٪ی یاریزانان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ و ٣٩٪ی خەڵک لە سەرووی ٣٦ ساڵەوەن.[٢] بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی سەنتەری توێژینەوەی پیو، ٤٩٪ی گەورەساڵان لە قۆناغێکی ژیانیاندا لانیکەم یارییەکی ڤیدیۆیییان ئەنجامداوە و ئەم کەسانەش ئەوانەن کە زۆرترین ئەگەری ھەیە ڕێگە بە منداڵەکانیان بدەن یاری بکەن. ژنان ڕێژەیەکی کەمتر لە گەیمەرەکان پێکدەھێنن و پیشەگەرترین و دەوڵەمەندترین گەیمەرن لە جیھانی پیاواندا.

باو و ئاسایییە کە میدیای یاریکردن و شیکارانی پیشەسازی یاریکردن و ئەکادیمییەکان یاریزانان دابەش بکەن بەسەر پۆلە ڕەفتارییە فراوانەکاندا. ئەم پۆلانە ھەندێک جار بەھۆی ئاستی پابەندبوون بە یارییەکەوە جیا دەکرێنەوە، ھەندێکجار بە جۆری سەرەکی یارییەکە و ھەندێکجاریش بەھۆی تێکەڵکردنی ئەمانە و ھۆکارەکانی دیکە. ھیچ کۆدەنگییەکی گشتی لەسەر پێناسە یان ناوی ئەم پۆلانە نییە، ھەرچەندە ھەوڵی زۆر دراوە بۆ فەرمیکردنیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "U.S. average age of video gamers 2019" (بە ئینگلیزی). Statista.
  2. ^ "askaboutgames.com". web.archive.org. 2007-06-13.