گەرمیی جۆری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

گەرمی جۆری (بەئینگلیزی: Specific Heat، هێما دەکرێت بە CP)، ئەو بڕە وزەیەیە کە پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ١ گرامی ماددەیەک بۆ ١ پلەی سیلیزی یان کەڵڤن[١].

هەر ماددەیەک گەرمی جۆری دیاریکراوی خۆی هەیە و دەتوانرێت بەپێی ئەم پەیوەندییە دیاری بکرێت[١]:

Cp-specific-heat.png

کاتێک

m = بارستایی نموونەی ماددەکە.

q = بڕی وزەی ونبوو یان وەرگیراو.

Δt = جیاوازی نێوان پلەی گەرمی سەرەتا و کۆتا.

یەکەی پێوانە[دەستکاری]

یەکەی پێوانەی گەرمی جۆری بریتییە لە (j/g.k) یان (cal/g.c)


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ١٫٠ ١٫١ پەڕتووکی پۆلی دوانزەهەمی زانستی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان.