گیاوێندیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گیاوێندیۆ

لەدایکبوون
گیاوێندی یۆ تەربڵ

(٢٠٠٦-٠٤-٢٨) ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦ (تەمەن ١٧ ساڵ)
ئاکوەساسنێ، ئۆنتاریۆ، کەنەدا
پیشە
چالاکبوون٢٠١٩–ئێستا


گیاوێندی یۆ تەربڵ[١] (/ˌɡjɑːwənˈdj/، لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦)[٢] ناسراو بە گیاوێندیۆ، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی کەنەدییە. یەکەم دەرکەوتنی لە تەلەڤیزیۆنیدا لە چەند زنجیرەیەکی سی بی سی بوو. ھەروەھا لە زنجیرەی نێتفلیکس، ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا ڕۆڵی کاتارای وەرگرت.

سەرەتای ژیان و پیشە[دەستکاری]

گیاوێندیۆ لە شاری ئاکوەساسنێ لەدایکبووە، کە دەکەوێتە ھەردوو دیوی سنووری کەنەدا و ئەمریکا، و ڕووباری سانت لۆرانس دەگرێتەوە.[٣][٤]

ناوی یەکەمی بە واتای «بەیانییەکی خۆش» دێت.[٥] لە ماڵێکدا لە دوورگەی کۆرنواڵ، گەورە بووە و لە قوتابخانەی ئاکوەساسێ و قوتابخانەی کۆلێژی و پیشەیی کۆرنواڵ خوێندوویەتی.[٦] خاوەنی ڕەگەزنامەی کەنەدی و ئەمریکییە.[٧]

تەربڵ ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە فیلمی Beans. لە ساڵی ٢٠٢١ ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی کاتارا لە وەشانی ڕاستەوخۆی زنجیرەی نوێی نێتفلیکس بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Rising Star — Meet Kiawenti:io Tarbell from Anne with an E". CBC Kids News. 26 September 2019. Retrieved 14 September 2021.
  2. ^ "Kiawentiio". TV Insider. Retrieved 4 June 2023.
  3. ^ "Kiawentiio biography and filmography | Kiawentiio movies". Tribute (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17.
  4. ^ Craig, Jo (2021-08-13). "Who is Kiawentiio Tarbell? Explore the Instagram, Ethnicity and Roles of Avatar: The Last Airbender Actor". HITC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17. ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Roundpoint, Shannon Burns. "ACTING UP" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-25.
  6. ^ Lafrance, Derrick (10 August 2017). "Kiawentiio Tarbell". Indian Time (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-25.
  7. ^ Mehta, Sia (February 13, 2021). "TIFF Kiawentiio Biography". TIFF (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17.
  8. ^ Webster, Andrew (2021-08-12). "Netflix reveals cast for its live-action Avatar: The Last Airbender series". The Verge (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-17.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]