گوڵێکی سوور بە ھەر ناوێکەوە بۆنخۆشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوڵێکی سوور بە ھەر ناوێکەوە بۆنخۆشە (بە ئینگلیزی: A rose by any other name would smell as sweet) ڕستەیەکە لە شانۆنامەی ڕۆمێئۆ و ژوولیێت بەرھەمی ویلیام شێکسپیر شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزی وەرگیراوە. لێرەدا وەھا ھەست دەکەی کە ژوولیێت دەیھەوێت ئەوە بڵێت، ئەوەی کە ڕۆمێئۆ ئەندامێک لە بنەماڵەی ڕکەبەرەیە (مۆنتاگیو)، ئیدی مۆنتاگیو دێتە ئەژمار و بە مۆنتاگیو ناو دەبرێت، گرینگ نییە. بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم ڕەستەیە لە شوێنک کەڵکی لێ وەردەگیرێت کە وێژەر بیھەوێت سوور ڕایگەیەنێت کە ناوی شتەکان کاریگەریی بەسەر بنەمای ڕاستەقینەی ئەواندا نییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]