گلیز ٥٨١ جی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گلیزا ٥٨١ جی (بە ئینگلیزی : Gliese 581 g) بە کوورتکراوەیی Gl 581 g ، یەکێکە لە هەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ئاشکراکراوە ئەو هەسارەیە دەخوولێتەوە لە دەوری ئەستێرەی گلیز ٥٨١ ، وە نزیکەی ٢٠.٥ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە بە بەرامبەری ١٩٣ تڕڵیۆن کیلۆمەتر ، باوەر وایە کە ٦مین هەسارەیە بە پێی ریزبەندی لە دەوری ئەستێرەی گلیز ٥٨١ بنسورێتەوە، ئەو هەسارەیە دەکەوێتە ناوچەی زێرین (Goldilocks) ناوچە تایبەتمەندیە زێریەکان. بە واتای ناوچەی ژیان و گوونجاو بۆ ژیان، وە لەئێستادا بە ئەگەری زۆرەوە پێشبینی دەکرێ لەسەر هەسارەی گلیزا٥٨١جی ئاو هەبێ،

ئاشکراکردنی[دەستکاری]

هەسارەی گلیز ٥٨١ جی دۆزرایەوە لە ئێواەری چوارشەمی ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٠ ، لەلایەن کۆمەڵەێک لە زانایانی فەلەکناسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروز

شوێنی ژیان[دەستکاری]

باوەر وایە کە هەسارەی گلیزا ٥٨١ جی وەکو زەوی جێگەیەکە ئەگەری ژیانی لێیە یاخوود ئەمەلی مانەوە و بەرێوەچوونی ژیانی لەسە ئەو هەسارەیە هەیە، وە پێشبینی دەکرێ ئاویشی لێبێت و لەگەل ئەوەش پلە گەرمیەکەی لەگەل پلەی گەرمی زەوی لێک نزیکن بە نزیکەی زانایان پێشبینی دەکەن پلەی گەرمی لەسەر هەسارەی گلیز ٥٨١٢ جی لە نێوان ٣١− تا ١٢− پلەی گەرمی دابێت.

ئەوانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]