کەسرا نووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەسرا نووری لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠، چالاکوانی سیاسی، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری باڵای مافی مرۆڤ لە زانکۆی تارانە.[١][٢] ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵی مەجزوبان نور بوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی " سەرکردەی ناڕەزایەتییەکان " لە گۆلێستان حەفتەم دەستبەسەر و بەھۆی لێدانێکی زۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.[٣][٤][٥] بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەری، داواکاری گشتی تاران ھەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی (شوکوفە یەدوڵڵاھی، پووریا نووری، ئەمیر نووری) دەستگیر کرد. نوری پێشتر لە ساڵی ٢٠١١ دەستبەسەر و دوای چوار ساڵ زیندانی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ لە زیندان ئازاد کرا.[٦][٧][٨] لە ڕۆژی جیھانی ڕۆژنامەگەری ٢٠٢١دا، نوری خرایە لیستی ١٠ ڕۆژنامەنووسەوە کە زۆرترین فشار و ھەراسانکردنی حکوومەتیان لەسەرە لە جیھاندا لەلایەن ھاوپەیمانی ڕۆژنامەوانی ئازادەوە.[٩][١٠][١١] ئێستا لە زیندانی عادل ئابادە.[١٢]

باکگراوند[دەستکاری]

کەسرا نووری لە شاری بەندەر عەباس لەدایکبووە، باوکی ناوی مەسعوود نوورییە، پارێزەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای پارێزەران و دایکی ناوی شوکوفە یەدوڵڵاھی و براکانی ناوی پووریا نووری و ئەمیر نوورین، باوکی لە ساڵی ٢٠٠٩ بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە. نوری لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەندازیاری شارستانی خوێندووە. لە ساڵی ٢٠١٢ لە ماوەی زیندانی بوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستھێناوە. دوای ٤ ساڵ زیندانیکردن لە ساڵی ٢٠١٦، نووری لە زانکۆی تاران بە بڕوانامەی ماستەر لە مافی مرۆڤ وەرگیرا و لە ئێران درێژە بە خوێندنی دەدا، کاتێک جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.[١٣]ئەم چالاکە سیاسییە پێنج جار لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و جلوبەرگی ئاسایییەوە دەستبەسەر کراوە و لە ئەڤین و ڕەجایی شەھر و فەشەفووە و عادل ئاباد و نیزام شیراز و دەستبەسەرگەی ژمارە ١٠٠ و ٢٠٩ زیندانی کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کسری نوری، دست از جان شستە اما دست از ایران برنداشتە است".
  2. ^ "مردی بزرگتر از زندان و شکنجھ". ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ملاقات با کسری نوری". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |1= (help)
  4. ^ "چھرەھای ایران؛ کسری نوری". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |3= (help) ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "گزارش اختصاصی از آخرین وضعیت کسری نوری". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |1= (help)
  6. ^ "بازداشت اعضای خانووادە کسری نوری از درویشان گنابادی در وقایع گلستان ھفتم، کە مجموعاً بە ۲۵ سال زندان محکوم شدند". Archived from the original on 13 اوت 2019. Retrieved 1 آوریل 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); Cite has empty unknown parameter: |5= (help)
  7. ^ "از مرخصی برای کرونا خبری نیست؛ نگەداشتن کسری نوری در زندان شیراز بە جای تھران". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |1= (help)
  8. ^ "برادر کسری نوری از انتقال این زندانی سیاسی بە زندان اوین خبر داد". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |3= (help)[بەستەری مردوو]
  9. ^ "On World Press Freedom Day, '10 Most Urgent' List Spotlights Human Rights Journalists". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |1= (help)
  10. ^ "نام «کسری نوری» در فھرست ۱۰ ڕوزنامەنگار در معرض خطر در جھان". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |1= (help)
  11. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  12. ^ "کسری نوری: دراویش از حقوق بنیادی شان دفاع میکنند".
  13. ^ "ملاقات با کسری نوری".