کەریم بێنزێما

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کەریم بنزیمە بەدرێسی یانەی ڕیال مەدرید

کەریم بێنزێما (به عەرەبی : کریم بن زیمة)(به فەرانسی : Karim Benzema) لە دایک بووی ١٩ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٨٧ بە ئەسڵ دەچنەوە سەر ووڵاتی جەزائیر دایک و باوکی بە راستەقینە جەزائیرین و هەردووکیان لە رەچەلەکی کابیلیای جەزائیرن بەڵام بەھۆی ئەوە لە فەڕەنسا لە دایک بووە و ڕەگەزنامەی ئەو ووڵاتەی ھەیە بۆیە یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسی و یانەی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی دەکات کەریم بێنزێما ش وەک زۆرێک لە یاریزانانی فەرەنسا سەر بە کیشوەری ئەفریقایە. و کەریم بێنزێما پر بە دل دەخوازێت کە لە هەریانەیەک کە یاری دەکات درێسی ژمارە 10 بپۆشێت زۆر کەم دەرەخسێت کە یاریزانێک بە زیدان ناو ببەن بەلام لەگەل دەرکەوتنی کەریم بێنزێما زۆرێک نازناوی زیدانی نوێیان داوەتە پال ئەم یاریزانە یاریکردنی پرۆفیشنالی لە یانەی لیۆنی فەرەنسی دەست پێکرد و دواتر چووە رێزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و لەھێڵی ھێرشبەر دا یاری دەکات و لە یانەی ریال مەدرید بە باشی یاری دەکات و یەکێکە لە هیرشبەرە باشەکان لە کاتی ئێستادا و بۆ یانەی ریال مەدریدیش باش گۆل تۆمار دەکات

یانەکان[دەستکاری]

  • لیۆنی فەڕەنسی
  • ڕیال مەدریدی ئیسپانی

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

لیۆن[دەستکاری]

  • خوولی فەڕەنسی ، ٤ جار
  • جامی فەڕەنسی ١ جار
  • جامی پاڵەوانەکانی فەڕەنسی ١ جار

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

  • جامی شای ئیسپانیا
  • خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ - ٢٠١٢
  • جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠١٢

ھەڵبژاردەی فەڕەنسا[دەستکاری]

  • جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا بۆ خوار تەمەن ١٧ ساڵ لە ساڵی ٢٠٠٤

دەستکەوتی تاکەکەس[دەستکاری]

  • باشترین یاریزانی لاوی ئەوڕووپا ٢٠٠٨
  • باشترین یاریزان لە فەڕەنسا ساڵی ٢٠١١

سەرچاوە[دەستکاری]