کیم کارداشیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیم کارداشیان

کیم کارداشیان لە ٢٠١٧
لەدایکبوون
کیمبەلی نۆیل کارداشیان

(١٩٨٠-١٠-٢١) ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
ناوەکانی ترکیم کارداشیان وێست
پیشە
  • کەسایەتی تەلەفزیۆنی
  • ئەکتەر
  • مۆدێل
چالاکبوون٢٠٠٧- ئێستا
باڵا١٥٩ cm (٥ پێ ٣ in)[١]
تەلەڤیزیۆنKeeping Up with the Kardashians
ئایینمەسیحی[١]
ھاوسەرDamon Thomas (٢٠٠٠ تا ٢٠٠٤)
Kris Humphries (٢٠١١ تا ٢٠١٣)
Kanye West (لە ٢٠١٤ەوە تا ۲۰۲۱)
مناڵ(ەکان)٢
باوان(ەکان)کریس جێنەر (دایک)
ڕۆبێرت کارداشیان (باوک)
خزمەکان
کۆرتنەی کارداشیان (خوشک)
کڵۆی کارداشیان (خوشک)
رۆب کارداشیان (برا)
کێندەڵ جێنەر (زڕ خوشک)
کایلی جێنەر (زڕ خوشک)[١]
وێبگەوێبسایتی تایبەت بە خۆی


کیمبێرلی نۆیڵ کارداشیان (بەئینگلیزی: Kimberly Noel Kardashian) ناسراو بە کیم کارداشیان، لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٠ لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە.[١] کەسایەتی تەلەفزیۆنی، نمایشکار، ئەکتەر وە دیزاینەری جل و بەرگە. سەرەتای دەرکەوتنی لەگەڵ پاریس ھیڵتن بوو کە ھاوڕێی یەکتر بوون. دوای ساڵی ٢٠٠٣ گرتەی سێکسی کیم و ھاوڕێ کورەکەی بە ناوی ڕەی جەی بڵاوبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٧. دوای ئەو ساڵە کیم و خێزانەکەی دەستیان بە دەرکەوتن کرد لە تەلەفزیۆنی ڕاستی زنجیرەی Keeping Up with the Kardashians. لە ساڵی ٢٠١٠ کیم بوو بە بەرزترین ئاستی کەسایەتی تەلەفزیۆنی، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە ٦ میلیۆن دۆلار مەزەندە کرد. وە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە ٥٣ میلیۆن دۆلار راگەیاند.

ژیان و پیشە[دەستکاری]

٢٠٠٧-١٩٨٠ سەرەتای ژیان[دەستکاری]

کیم لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠ لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لە دایک بووە، دایک کریس و باوک ڕۆبێرت، دوو خوشکی ھەیە بە ناوەکانی کۆرتنەی و کڵۆی وەھەروەھا برایەکی لە خۆی بچوکتری ھەیە بە ناوی ڕۆب، دایک و باوکی لە ١٩٩١ لە یەکترجیابوونەوە، لە ھەمان ساڵ دایکی شووی بە برووس جێنەر کرد (کە دواتر برووس ھەم ناو و ھەم ڕەگەزی خۆی گۆڕی ناوی خۆی کرد بە کایتلین). وە دوو زڕخوشکی تری ھەیە بە ناوەکانی کێندەڵ و کەیلی.

وە لە Marymount High Schoolو، Roman Catholic خوێندویەتی.

کیم ساڵی ٢٠٠٠ لە تەمەنی ١٩ ساڵی لەگەڵ بەرھەمھێنەری مۆسیقا دەیمن تۆماس پەیوەندی سۆزداری بەست، وە لە ٢٠٠٣ لە یەکترجیابوونەوە. دوای ئەو جیابوونەوەیە کیم ڕەفتارەکانی بە تەواوی ڕوو لە گۆڕان کرد. لەو ماوەیەدا کیم ھاوڕێیەتی لەگەڵ پاریس ھیڵتن دا ھەبوو، ھەر بە ھۆی ئەو ھاوڕێتییەوە سەرنجی میدیاکانی بە لای خۆی ڕاکێشا. دواتر، بە تەواوی لە یەکترجیانەبووبونەوە لەگەڵ دەیمن تۆماس کە پەیوەندی لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی ڕەی جەی بەست.

٢٠٠٩-٢٠٠٧: سەرەتای پیشە[دەستکاری]

لە شوباتی ٢٠٠٧، گرتەی سێکسی کیم و ھاوڕێ کوڕەکەی ڕەی جەی دزەی کرد کە لە ٢٠٠٣ دا تۆمار کرابوو.

لة ٢٠٠٦, کیم چووە ناو جیھانی بازرگانی لەگەڵ ھەر دوو خوشکەکەی وە فرۆشگایەکی کردەوە بە ناوی D-A-S-H لە کالەبۆسەس، کالیفۆرنیا. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧، کیم لەگەڵ کریسی دایکی و برووسی زڕباوکی کە ناوی خۆی گۆڕی بوو بۆ کایتلین، وە خوشک و براکانی کۆرتنەی،کڵۆی و ڕۆب; وە زڕخوشکەکانی کێندەڵ و کەیلی، بوون بە ئەستێرەی تەلەفزیۆنی راستی لە زنجیرەی Keeping Up with the Kardashians. زنجیرەکە سەرکەوتوو بوو بۆ تۆڕی !E . لە کانونی یەکەمی ھەمان ساڵ، کیم چەند وێنەیەکی ڕووتی گرت بۆ گۆڤاری پلەی بۆی. لە ٢٠٠٧ کیم لەگەڵ ھەر سێ ھاوکارەکەی برایان لی، ڕۆبێرت شاپیرۆ و ئێم جەی ئێن کۆمپانیای شوودازڵیان دامەزراند.

لە ٢٠٠٨، کیم ڕۆڵی بینی لە فیلمێکی گاڵتەبازی بە ناوی Disaster، کە لە فیلمەکە ڕۆڵی کەسێکی ئەبینی بە ناوی لیزا. ھەر لە ھەمان ساڵدا، بەشداری کرد لە وەرزی حەوتەمی سەما کردن لەگەڵ ئەستێرەکان.

٢٠١٠: فراوان بوون و بە جیھانی بوون[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت "healthyceleb.com".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]