کۆیلە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوندی کۆیلە لە دۆڵی باڵەیان و یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی قەسرێ لە باڵەکایەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

گوندی ئێمە وەك ھەر ناوچەیەكی تری جیھان و كوردستان ناوی تایبەت بەخۆی ھەیە كە كۆیلێ یە كە ئەكرێ بڵێین ناوێكی دەگمەنیشە ناونانی كۆیلێ بۆ سەردەمێكی دوور و لەمێژینە ئەگەڕێتەوە ھەر ئەمەش وای كردووە چەند ڕاو و بۆچوونێك دروست ببێ بۆ ناونان و گێڕانەوەی ناوی كۆیلێ  ئەمەش بەھۆی ئەوەی لەوكاتەدا مێژوو نەنوسراوەتەوە وە لە باب و باپیرانیشەوە بۆ نەوەكان كە گێڕدراوەتەوە بە زیاد و كەم بووە و وەك خۆی نەگێڕدراوەتەوە ئەمەش وای كردووە گومان دروست ببێ لە ناونانی و بۆچوونی جیاواز پەیدا ببێ .

لێرەدا چەند ڕایەك باس ئەكەین كە باس لە ناوی گوندی كۆیلێ ئەكەن:

١-یەكێك لەو ڕایانە ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی و توركەكان ، لە كوردستان چەند ناوچیەك ھەن ناوەكانیان توركیە وەك : قەرەھەنجیر ، قەرەداغ ، كۆیلێ ......

كۆیلێ بە زمانی توركی یانی كۆنە گوند ( كۆ—گوند ) ( یل — كۆن ) چونكە زۆر كۆنە لە ساڵانی ١٩٥٧ لە ماونان بەرەو سەرەوە ھەموو گوندەكانیتر ھەر بە كۆیلێ حساب بوون چونكە لەو كاتەدا دەسەڵاتی سوڵتانەكانی عوسمانیەكان زۆر بەھێز بووە بۆ ماوەی ٣٠٠ حكومیان كردووە .

ھەر لەسەر ئەم ڕایە ھەندێكیتر ئەڵێن ھەڵكەوتەی گوند كە سەر سنورە و كۆتا گوندە ئیدی لەم سەر سنورە عوسمانیەكان چەند كەسێكیان بە دیل گرتوون و پێیان گوتون كۆیلە بەم جۆرە بۆتە ناوی گوند بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە لەم دۆڵەدا كە دۆڵی باڵەیانە ھیچ گوندێك ناوی توركی نیە جگە لە كۆیلێ .

٢- سەرچاوەی جۆگای گوند نزیکەی ٣ کیلۆمەتر دوور بووە، سەرچاوەی جۆگاکە لە کانیاو و ئاوی بەفر و باران  پێکهاتووە، ئەو شوێنەی سەرچاوەکەی لێ هەڵبەستراوە، شاخ بووە، ئەستەم بووە  ئەو شاخە بکۆڵدرێت و بشکێنرێت، نەشدەکرا بەقوڕ بکرێت بە جۆگا، بۆیە چەند مەترێک لە ڕێگای کۆلی دارەوە گواستراوەتەوە بۆ بەری جۆگاکە، بۆیە ڕەنگە ناوی کۆیلێ لەم کۆلی دارەوە هاتبێت و ئیدی بوو بێت  بە کۆیلێ.

٣- پێشتر سەرچاوەی ئاوی کانی گوند  نزیکەی ٦ مەترێک دوورتر بووە لەشوێنی ئێستا، ئەویش بە هەمان شێوەی  لەڕێگای کۆلی دارەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنی ئێستای،  وە  کاتی خۆی گوندەکە ئاژەڵێکی زۆری هەبووە  و شوێنی ئاودانی کەم بووە، بۆیە لە دەوروبەری کانی كۆلی  داری لێدانراون بۆ ئاودانی ئاژەڵ و مەڕوماڵات، ئیتر ناوی کانیەکە لە كانیێ كۆلیلێ وە  بوبێت بە  كانیێ کۆیلێ

کۆیلێ مێژوویەکی دور و درێژی هەیە، نزیک بە ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا مەلا احمد ناوێک کە باپیرە گەورەی نزیک بە ٪٩٩ ی کۆیلەیەکانی ئێستایە لە چەمچەماڵ ڕا دێت بۆ ئەو گوندە و دەبێتە مەلا لەگەڵ خەڵکی ئەو گوندە بە ئاسایی دەژین، بەڵام ئەوەی نەزانراوە ئەوەیە کە بۆچی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی ئەو گوندە لەوێ کۆچیان کردوە و ئێستا لە نزیک شەقڵاوە و لە هیران و نازەنین دادەنیشن

شێروان خدر قەسرەیی