کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ
پەرەپێدەر(ان)سامسۆنگ
یەکەم وەشان١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٩؛ ١٤ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٩-14) (بەناوی بەرنامەکانی سامسۆنگ)
سەکۆی پێژمێریئەندرۆید، سامسۆنگ گیەر (تایزنبادا، سامسۆنگ گالاکسی
زمانەکانزمانی ھەمەجۆر
جۆردابینکەری دیجیتاڵی
وێبگەgalaxystore.samsung.com
یەکەم لۆگۆی کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢

کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ (کورتدەکرێتەوە بە کۆگای گالاکسی؛ پێشتر ناسرابوو بە بەرنامەکانی سامسۆنگ و بەرنامەکانی گالاکسی) بریتییە لە کۆگایەکی تایبەتی بەرنامەکان کە بەکاردێت بۆ ئەو ئامێرانەی لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروستکراون، کۆگاکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە.

خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی گالاکسی ستۆر بەشێوەی بنەڕەتی لەناو مۆبایلە ھۆشمەندەکانی سامسۆنگ گالاکسی، سامسۆنگ گیەر، و مۆبایلەکانی پێشوو (لەوانە سامسۆنگ ڕیکس و Duos).

کۆگاکە بەردەستە لە ١٢٥ ووڵاتدا و بەرنامە و یارییەکان دابین دەکات بۆ سیستەمە کارپێکەرەکانی ئەندرۆید، تایزن، ویندۆز فۆن و بادا بەرنامەکانی ناو ئەم کۆگایە نوێدەکرێنەوە لەڕێی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەر بەھۆی خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگەوە (Samsung Push Service) کە دابەزێنراون لەسەر زیاتر لە یەک ملیار مۆبایلی ھۆشمەندەوە لە ساڵانی ڕابردوودا.[١]

سیستەمی ھەڵسەنگاندن[دەستکاری]

کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ سیستەمی ھەڵسەگاندنی تایبەت بەخۆی ھەیە کە دیاری دەکات ئایا بەرنامەکە گونجاوە بۆ منداڵان یان نا.

ھەڵسەنگاندن سنوردارکراو؟ زانیاری
ھەمووان نەخێر ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە گونجاون بۆ ھەموو تەمەنەکان، ھیچ ماددەیەکی نا ڕوون نابێ بەکارھێنرابێ لە ناوەڕۆکی بەرنامەکان کە لەم پلەیەدان.
٤+ نەخێر ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە پێشنیاکراون بۆ تەمەنی ٤ ساڵ و بەرەوسەر، ھیچ ماددەیەکی نا ڕوون نابێ بەکارھێنرابێ لە ناوەڕۆکی بەرنامەکان کە لەم پلەیەدان.
١٢+ نەخێر ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە پێشنیاکراون بۆ تەمەنی ١٢ ساڵ و بەرەوسەر، لەوانەیە توندوتیژییەکی کەم و ناوەڕۆکی سێکسی کەم و خوێنڕێژی کەم و زمانی خراپ لەخۆ بگرێت.
١٦+ نەخێر ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە پێشنیارکراون بۆ تەمەنی ١٦ ساڵ و بەرەوسەر، لەوانەیە توندوتیژییەکی مامناوەند و ناوەڕۆکی مامناوەندی سێکسی و زمانی خراپ و گاڵتەجاری و خوێنێڕێژی مامناوەند و قومارکردن لەخۆ بگرێت.
١٨+ بەڵی ئەو بەرنامانەی ئەم ڕێژەیەیان ھەیە گونجاون بۆ گەورەکان، لەوانەیە توندوتیژی بەھێز، ناوەڕۆکی سێکسی بەھێز، زمانی خراپی بەھێز، بەکارھێنانی کحول، بەکارھێنانی توتن و قومارکردن لەخۆ بگرێت، ئەو بەرنامانەی لەم دۆخەدان نەگونجاوە بۆ منداڵان.
قەدەغەکراو بەڵێ ئەو بەرنامانەی ئەم ڕێژەیەیان ھەیە بەردەست نین بۆ کڕین بەھۆی ھەبوونی ناوەڕۆکی زۆر نا ڕەواوە.

بەرنامە تایبەتەکانی سامسۆنگ[دەستکاری]

  • Booking.com[٢]
  • Weather Channel[٣]
  • Yelp[٤]
  • Device Assistance
  • Samsung Archive
  • Calendar
  • Samsung Cloud (till 2021)[٥]
  • Samsung Gallery
  • Samsung Gear
  • Fit Manager
  • Samsung Health
  • Samsung Internet
  • Samsung Internet Browser
  • Samsung Keyboard
  • My Knox
  • Samsung Level
  • Samsung Link
  • Quick Measure
  • Samsung Messages
  • Samsung Music
  • Samsung My Files
  • Samsung Notes
  • Samsung Pay
  • Samsung Smart Home
  • Samsung Smart Switch
  • Galaxy View Remote
  • Samsung Video Library
  • Samsung Voice Recorder
  • Samsung Game Plugins

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Samsung Push Service - android market data, growth and stats". AndroidRank.org. AndroidRank. 16 October 2020. Retrieved 22 October 2020.
  2. ^ "Galaxy Store Page". galaxystore.samsung.com. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "The Weather Channel for Samsung - Galaxy Store". galaxystore.samsung.com.
  4. ^ "Galaxy Store Page". galaxystore.samsung.com. ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Samsung Cloud". support.samsungcloud.com.