کۆنگرەی ئازادی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنگرەی ئازادی عێراق
دامەزران٢٨ی شوباتی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق

کۆنگرەی ئازادی عێراق (بە عەرەبی: مؤتمر حرية العراق‎) ڕێکخراوێکی سیاسیی سۆسیالیستی ئازادیخواز و پێشکەوتنخواز و دیموکراسی و عەلمانییە. کۆنگرەکە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن گرووپە کرێکارییەکان و گرووپەکانی ژنان و خوێندکاران و گرووپە کۆمەڵایەتیەکانەوە پێکھێنرا کە لە خەمی بابەتگەلێکی وەک توندوتیژی تائیفی و بەعسیزم و ئیسلامیزم و ناسیۆنالیزم و داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر عێراق بوون.[١][٢]

کۆنگرەی ئازادی لە ناڕەزایەتی و پرسەکانی وەک ئاسایش لە سەردەمی دوای داگیرکاری و پشکنینەکان چالاک بوو.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]