کۆنکریت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنکریتکردن لەلایەن چەند نوژیارێک
داڕشتنی کۆنکریتی شیشبەند

کۆنکریت یان کۆنکرێت (بە ئینگلیزی: Concrete)، بریتیە لە تێکەڵێک چیمەنتۆ و ڕیخ(خیز) کە بۆ دروست کردنی باڵەخانە و دیوار و جادە و ھەرجۆر پێکھاتەیەک بە کار دێت. لە زۆرێک وڵاتانی دنیادا بە کونکریت، کە لە ئینگلیزیەوە گیراوە یان بە بێتون کە لە فەرەنسیەوە وەرگیراوە ناوی لێدەبرێت. کۆنکریت زۆرترین کەڵکی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازیدا ھەیە، چونکە ھەرزانە و لە ھەموو قاڵبێکدا دەگونجێت و ھەروەھا لە پتەویی پێویستی ھەیە.

جۆرەکانی چیمەنتۆ[دەستکاری]

  • کۆنکریتی خۆشێل(SCC) کە پێویستی بە ویبرە کردن و شێلاندن نیە.
  • کۆنکریتی شیشبەند (Reinforced concrete)، کە بێجگە لە چیمەنتۆ، ئارماتور تێدا بە کار دەبرێت.
  • کۆنکریتی غەڵتەکشێل(RCC)
  • کۆنکریتی پێشکێشراو (Pre-stressed concrete) کە ترەک ھەڵناگرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

A.M.Nevill, J.J. Brooks, Ceoncrete Technology, ISBN 8131705366, 9788131705360