تەلارسازی
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
کینکاکوو-جی نموونەیەکە لە بیناسازیی ئاسیایی لە وڵاتی ژاپۆندا
تاج مەحەل نموونەیەکە لە بیناسازیی ھیندی-ئیسلامی لە وڵاتی ھیندستاندا
باوھاوس نموونەیەکە لە بیناسازیی نوێ لە وڵاتی ئاڵمانیادا
تەلارسازی یان بیناسازی (بە لاتین:architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی تەلارسازی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن.[١]
بیناسازی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروست کردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی بیناسازی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک بیناسازیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری فەرھەنگ، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە.
بیناسازی ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک بە سەر سێ خاڵەوە وەستاوە:
- فەرھەنگی خەڵکی
- ئابووری کۆمەڵ
- سروشتی دەور و بەر وژینگە
[دەستکاری] جۆرەکانی ناسراوی بیناسازی
- بیناسازیی کۆن: کە لە بەر لە دایک بوونی مەسیح باو بوە.
- بیناسازیی ئاسیایی: کە لە وڵاتە ئاسیاییەکان وەکوو چین، ژاپۆن و ھیندستاندا باوە.
- بیناسازیی ئیسلامی: کە لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا وەکوو ئێران، ئیسپانیا، تورکیا و ھیندستاندا باو بوە.
- بیناسازیی ڕێنیسانس: کە لە لە دوای ڕێنیسانس باو بوو.
- بیناسازیی نوێ: کە ئەمڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتانی دنیادا باوە.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیسی (ئینگلیسی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٣ ئەیلوول ٢٠١١.