کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمیسیۆنی دۆخی ژنان
Commission on the Status of Women
ناوبڕCSW / UNCSW
دروستبوون٢١ی حوزەیرانی ١٩٤٦؛ ٧٧ ساڵ لەمەوبەر (١٩٤٦-٠٦-٢١)
جۆرڕێکخراوەی نێونەتەوەیی، دەزگای چاودێری، لێژنەی ڕاوێژکاری
دۆخی یاساییچالاک
ئۆفیسی سەرەکینیۆیۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
سەرۆک
سەرۆکی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان
 ئەرمەنستان
مھێر مارگاریان[١]
ڕێکخراوی دایک
ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
وێبگەCSW at unwomen.org
دەروازەی سیاسەت

کۆمیسیۆنی دۆخی ژنان (بە ئینگلیزی: Commission on the Status of Women) کۆمیسیۆنێکی کاراییی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێک لە ئۆرگانە سەرەکییەکان لە ناو نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەو کۆمیسیۆنە وەکوو ئۆرگانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کراوە کە یەکسانیی جێندەری و بەھێزکردنی ژنان بەرەوپێش دەبات.[٢] ساڵانە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک کۆدەبنەوە بۆ ھەڵسەنگاندنی پێشکەوتنەکانی یەکسانیی جێندەری، دەستنیشانکردنی بەربەستەکان، دانانی ستانداردی جیھانی و داڕشتنی سیاسەتی کۆنکرێتی بۆ پێشخستنی یەکسانیی جێندەری و پێشکەوتنی ژنان لە سەرانسەری جیھاندا. لە نیسانی ٢٠١٧، ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ١٣ ئەندامی نوێی بۆ کۆمیسیۆنی دۆخی ژنان بۆ خولی چوار ساڵەی ٢٠١٨–٢٠٢٢ ھەڵبژارد.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Press release: UN Member States announce next years' Commission on the Status of Women themes as its 64th session concludes". www.unwomen.org. Retrieved 28 August 2020.
  2. ^ Commission on the Status of Women
  3. ^ U.N. Elects Saudi Arabia to Women’s Rights Commission, For 2018–2022 Term, Launching 2017 Coordination Segment, Economic and Social Council Adopts 10 Decisions, Elects Subsidiary Body Members amid Debate on NGO Participation

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]