کڵاوی پەھلەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نوێنەرانی خولی ھەشتەمی پەرلەمان کە زۆربەیان کڵاوی پەھلەوییان لە سەر کردووە

کڵاوی پەھلەوی (بە فارسی: کلاه پهلوی‎) سەرپۆشێکی پیاوانە بوو کە لە سەردەمی شانشینی پەھلەوی لەلایەن ڕەزا شاەوە ناسێندرا.

ناساندنی کڵاو لە ئابی ١٩٢٧، بەشێک لە ھەوڵدانی ڕەزا شا بۆ ڕۆژاواییکردن و مۆدێرنکردنی ئێران بوو، کە ناساندنی جلە ئەوروپییەکانیشی دەگرتەوە.[١]

ئەگەرچی ئەو کڵاوە لە زۆر یەک لە شارەکان بەکارھێنرا، بەڵام سەرەتا وەکوو کڵاوی خارجی ناسێنرا و لەناو خەڵکدا بووبە ناخۆشەویست.[١] لە نیسانی ١٩٣٠دا حاکمی دوبەی، شێخ سەعید ئالی مەکتووم بە ئێرانییەکانی ئیمارات فەرمانی دەکرد کە دەبێت کڵاوی پەھلەوی بەکارنەبەن یان ئەوانەی دەیانھەوێت بەکاریبەرن بۆ ئێران بگەڕێنەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Chehabi, H. E. Staging the Emperor's New Clothes: Dress-Codes and Nation-Building under Reza Shah, Iranian Studies, v.26, 3-4 JSTOR 4310854
  2. ^ Summary of the News from the Arab States for the Month of April 1930. Page 3. IOR/L/PS/10/1777 at British Library.