کاوە گەرمیانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاوە گەرمیانی

لەدایکبوون١٩٨١
مەرگ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (تیرۆر)
ھۆکاری مەرگکوشتن
شوێنی دۆزینەی تەرمماڵی کاوە
شوێنی گۆڕگۆڕستانی کەلاری کۆن
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترکاوە گەرمیانی
پیشەڕۆژنامەنووس، سەرنووسەری گۆڤاری ڕایەڵ
ئایینئیسلام
ھاوسەرشیرین ئەمین


کاوە محەممەد ئەحمەد ناسراو بە کاوە گەرمیانی، لەدایکبووی ١٩٨١ بوو.[١] ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو کە ڕۆژی ٥/١٢/٢٠١٣ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەن چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا. کاوە گەرمیان یەکەمین ڕۆژنامەوانی تیرۆرکراوی کوردستانی باشوور نەبووە و بەر لە ئەوە کاسانێک وەکوو ڕەئووف ئاکرەیی، سۆران مامە حەمە و سەردەشت عوسمان کوژرابوونەتەوە. کاوە ھەروەھا کاری بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە کردووە.[٢]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کاوە خەڵکی شاری کەلار و دانیشتوی ھەمان شارۆچکە بوو. کاوە خێزاندار بوو.

گۆڤاری ڕایەڵ[دەستکاری]

کاوە سەرنووسەری گۆڤاری ڕایەڵ بوو. کە گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی (سەرھێڵ) بوو لەژێر ناونیشانی (rayelpress.com). جگە لەوەش پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاوێنەبوو.[٣]

ھەڕەشە و دادگاییکردن[دەستکاری]

کاوە گەرمیانی ھەم داوای لەسەر بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی تۆمارکردبوو بە ناوی مەحمود سەنگاوی.[٤] ھەم چەن داوایەکی دژی تۆمار کرابوو. پێشتریش ھەڕەشەی لێ کرابوو.

کاردانەوەکان دوای تیرۆرکردنی[دەستکاری]

لە دوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، خۆپیشاندان و ناڕەزایییەکان زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە بەتایبەتی گەرمیان و سلێمانی[٥] و ھەولێر ھتد.. ، ھاوکات زۆربەی ڕێکخراو[٦] و حیزبە کوردییەکان بەیاننامە و ئیدانەیان کرد لەڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانییانەوە، ھاوکات کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە لەوێنەی ھەڵوێستی چەند پەرلەمانتارێکی سوید[٧] و ئاژانسی وۆرلد بلوتین نووسیویەتی، ڕۆژنامەوانێکی کورد لە دژە گەندەڵی لە کوردستان کوژرا.[٨]

دوابەدوای تیرۆرکرانی کاوە گەرمیانی، ڕێکخراوی ھەواڵنێرانی بێ سنوورRSF، بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە تیرۆەکە بڵاوکردەوە و وێڕای مەحکوومکردنی تیرۆری ناوبراو، داوای لە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کرد بکوژانی کاوە بدۆزنەوە. ڕێکخراوی ھەواڵنێرانی بێ سنوور وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاوە گەرمیانی، ئاماژەی بە ھەوڵەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە بۆ تیشک خستنە سەر پرسی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن لە ھەرێمی کوردستان کردووە. بە گوێرەی RSF، کاوە گەرمیانی بەھۆی پیشە و چالاکییەکانی لەم بوارەدا، زۆر جار ھەڕەشەی لێکراوە و سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسان ئاگاداری ئەو ھەڕەشانە بوونە، ئەرکی خۆیان بەجێ نەگەیاندووە بۆیە کە کوژرانی کاوە، نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە. ڕێکخراوەکە، نیگەرانی خۆی لە ھەمبەر نەبوونی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان و لە عێراق بەگشتی و ھەروەھا سزانەدرانی بکوژان و ھێرشبەرانی سەر ڕۆژنامەنووسان دەربڕیوە و داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە تا ھەوڵ بدەن کەش و ھەوایەک بخوڵقێنن تا ڕۆژنامەنووسان، ئەرکی زانیاری بەخشینیان بە کۆمەڵگا، بێ ترس و دڵەڕاوکێ بەجێ بگەیەنن. ھەواڵنێرانی بێ سنوور ھەروەھا بەرپرسیارێتی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تیرۆری ئەو ڕۆژنامەنووسەی خستۆتە سەر ئەستۆی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھاوکات بەداخبوونی خۆی لەمەش نیشان داوە کە تەنیا ٤٨ کاتژمێر بەر لە کوژرانی، کاوە گەرمیانی لە شاری سلێمانی بەشداری لە کۆبوونەوەیەک کردووە کە تێیدا ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی، داوای پەسەندکرانی یاسایەکیان کردبوو تا مافی ئازادی و ئاسایشی ڕاگەیاندنەکان گەرەنتی بکرێ.[٩]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕۆژنامەی ئاوێنە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. مەراسیمی بەخاک سپاردنی دواین سەردان ٥/١٢/٢٠١٣
  2. ^ ڕۆژنامەی ئاوێنە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ڕۆژنامەنوسێکی ئاوێنە کوژرا دواین سەردان ٥/١٢/٢٠١٣
  3. ^ بەوێنە.. چالاکییەکانی دووەم ساڵیادی "تیرۆرکردنی" کاوە گەرمیانی | ئێن ئارتی.[بەستەری مردوو]
  4. ^ ڕۆژنامەی ئاوێنە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. کاوە گەرمیانی سکاڵای یاسایی لەسەر مەحمود سەنگاوی تۆمار دەکات دواین سەردان ٥/١٢/٢٠١٣
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Marchی 2016. Retrieved 8ی Decemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=22005[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  7. ^ ھەڵوێستی پەرلەمانتارانی سوێد، http://rudaw.net/sorani/world/08122013 ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 30ی Mayی 2014. Retrieved 8ی Decemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  9. ^ ھەڵوێستی ڕێکخراوی ھەواڵنێرانی بێ سنوور، http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6320&ID_map=23 ٧ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]