کاوە گەرمیانی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کاوە گەرمیانی
لەدایکبوون ١٩٨١
گەرمیان ، باشووری کوردستان
مەرگ ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ (تیرۆر)
ھۆکاری مەرگ کوشتن
شوێنی دۆزینەوەی تەرم ماڵی کاوە
شوێنی گۆڕ گۆڕستانی كه‌لاری‌ كۆن
نەتەوە کورد
ناوەکانی تر کاوە گەرمیانی
پیشە ڕۆژنامەنووس ، سەرنووسەری گۆڤاری ڕایەڵ
ھاوسەر شیرین ئەمین

کاوە گەرمیانی ناوی تەواوی کاوە محمد ئەحمەد لە دایک بووی ۱۹۸١ بوو.[١] ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو کە ڕۆژی ۵/۱۲/۲٠۱۳ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەن چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا. کاوە دوای کوژرانی سۆران مامە حەمە و سەردەشت عوسمان سێیەم ڕۆژنامەنوسی دیاری کوردستانی باشور بوو تا ئێستا کوژراون. کاوە هەروەها کاری بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە کردووە.[٢]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کاوە خەڵکی شاری کەلار و دانیشتوی هەمان شارۆچکە بوو. کاوە خێزاندار بوو.

گۆڤاری ڕایەڵ[دەستکاری]

گۆڤاری ڕایەڵ گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی (سەرهێڵ)ە و ماڵپەڕی سەرەکی ڕایەڵ ئەمەیە http://rayelpress.com/ (دوا سەردان ۵/۱۲/۲٠۱۳)

هەڕەشە و دادگاییکردن[دەستکاری]

کاوە گەرمیانی هەم داوای لەسەر بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی تۆمارکردبوو بە ناوی مەحمود سەنگاوی[٣]. هەم چەن داوایەکی دژی تۆمار کرابوو. پێشتریش هەڕەشەی لێ کرابوو.

کاردانەوەکان دوای تیرۆرکردنی[دەستکاری]

لە دوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ، خۆپیشاندان و ناڕەزایییەکان زۆربەی ناچەکانی کوردستانی گرتەوە بەتایبەتی گەرمیان و سلێمانی[٤] و هەولێر هتد.. ، هاوکات زۆربەی ڕێکخراو[٥] و حیزبە کوردییەکان بەیاننامە و ئیدانەیان کرد لەڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانییانەوە ، هاوکات کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە لەوێنەی هەڵوێستی چەند پەرلەمانتارێکی سوید[٦]وە ئاژانسی وۆرلد بلوتین نووسیویەتی، ڕۆژنامەوانێکی کورد لە دژە گەندەڵی لە کوردستان کوژرا[٧].

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ڕۆژنامەی ئاوێنە مەراسیمی بەخاک سپاردنی دواین سەردان ۵/۱۲/۲٠۱۳
  2. ڕۆژنامەی ئاوێنە ڕۆژنامەنوسێکی ئاوێنە کوژرا دواین سەردان ۵/۱۲/۲٠۱۳
  3. ڕۆژنامەی ئاوێنە كاوه‌ گه‌رمیانی‌ سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی‌ تۆمار ده‌كات دواین سەردان ۵/۱۲/۲٠۱۳
  4. http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0712201320?keyword=%DA%A9%D8%A7%D9%88%DB%95%20%DA%AF%DB%95%D8%B1%D9%85%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C
  5. http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=22005
  6. هەڵوێستی پەرلەمانتارانی سوێد ، http://rudaw.net/sorani/world/08122013
  7. http://rudaw.net/sorani/world/081220132

سەرچاوەکان[دەستکاری]