کاستیل (سەروو سروشتی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاستیل (بە ئینگلیزی: Castiel) کارەکتەری خەیاڵی و سەرەکییە لە زنجیرەی سەروو سروشتی کە میشا کۆلینز ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت. یەکەم دەرکەوتنی لە زنجیرەکەدا پەیوەندی بە ئەڵقەی یەکەمی وەرزی چوارەمەوە ھەیە، کە تێیدا دەڵێت دین وینچێستەری لە دۆزەخ ڕزگار کردووە، چونکە خودا فەرمانی کردووە؛ کە بە تەوەرەی مەسیحی دەست پێدەکات کە زاڵە بەسەر تەواوی بابەتەکەدا.[١] کاستیل لەنێو کۆمەڵێک فریشتەیە لەسەر زەوی کە ڕێگری لە لوسیفەر دەکەن ئەو ٦٦ قوفڵە بشکێنێت کە ڕێگەی پێدەدەن لە قەفەسەکەی ڕزگاری بێت و ئاپۆکالیپسەکە دەستپێبکات. بە تێپەڕبوونی کات ھاوسۆزییەک لە نێوان ئەو و براکانی وینچێستەردا گەشە دەکات، بە تایبەت دین و کاستیل حەزی لە دین وینچێستەر دەبێت. کاتێک تێدەگات کە میکایل لە ڕاستیدا پلانیی ھەیە ھەوڵی ڕزگارکردنی قەفەزی لوسیفەر بدات، دەتوانێت بیکوژێت. کاستیل ھەوڵدەدات دین لەم بارەیەوە ئاگادار بکاتەوە، بەڵام بەھۆیەوە سزا دەدرێت. لە کۆتاییدا دڵسۆزی خۆی بۆ بەھەشت دەشکێنێت، و ڕوو لە مرۆڤایەتیی دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Misha Collins Is 'Supernatural's' Dark Angel". November 18 2008. Archived from the original on 7 September 2009. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)