کارلێس پویۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارلێس پویۆڵ بەدرێسی یانەی بەرشلۆنە

کارلێس پویۆڵ ناوی تەواوی کارلێس پویۆڵ ئای سافۆرکادا یە ، لەدایک بووی ١٣ەی ئەپڕەیڵی ساڵی ١٩٧٨ لە خێزانێک بەناوی ئای سافۆرکادا لەدایک بووە ، لە ماوە ژیانی تەنیا بۆ یانەی بەرشەلۆنە ی ئیسپانی یاری کردووە لە ھێڵی بەرگری لەگەڵ ئەو یانەیە سەرجەم نازناوەکانی بردۆتەوە، کارلێس پویۆڵ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات بەڵام ئەو لەبەر ئەوەی لە ھەرێمی کەتەلۆنیا لەدایک بووە ھەمیش خەون دەبینێت بۆ ھەڵبژاردەی کەتەلەنۆنی یاری بکات، کارلێس پویۆڵ یەکێک لە دەرچووانی قووتابخانەی تۆپی پێی لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشلۆنەیە.

یانەی بەرشلۆنە[دەستکاری]

لەگەڵ یانەی یەکەمی بەرشلۆنە لەساڵی ١٩٩٩وە یاری دەکات تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە لەم ماوەیەدا زۆرتر لە ٥٥٠ یاری ئەنجام داوە ١٥ گۆلیشی ھەیە

دەستکەوتەکان:

  • خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ، ٥ جار
  • شای ئیسپانی٢ جار
  • سووپەری ئیسپانی ٣ جار
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٣ جار
  • جامی سووپەری ئەوڕووپا ٢ جار
  • جامی جیھانی یانەکان ٢ جار

ھەڵبژاردەی ئیسپانیا[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٠ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانی دەکات لەم ماوەیەدا ١٠٠ یاری ئەنجام داوە تەنیا ٣ گۆلیشی ھەیە

دەستکەوتەکان:

  • جامی جیھانی ١ جار لە ساڵی ٢٠١٠
  • جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ١ جار لەساڵی ٢٠٠٨
  • مێدالیای سلڤەر لە ئۆڵەپیادی ساڵی ٢٠٠٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]